کاژێر (5)ى ئێوارەى رۆژی شەممە 24/8/2019 لە کۆڕی ناساندن و واژۆکردنی نوێترین کتێبی نوسەر (دارا محەمەد) بە ناونیشانی (فرەیی جیهانبینییەکان و خوێندنەوە فەلسەفییە – سیاسییەکان) کە کۆمەڵێک وتار و دیدارە لە دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان بەڕێوەدەچێت.
لەو کتێبەکەدا نوسەر دەڵێت: " ئه‌و وتارانه‌ی له‌م کتێبه‌دا کۆکراونه‌ته‌وه به‌شێکن له‌و وتارانه‌ی که له چه‌ند شوێنێکی جیاجیادا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و له کۆتایی هه‌ر وتارێکدا شوێن و کاتی بڵاوکردنه‌وه‌یان نوسراوه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتارانه له کۆنتێکستی خۆیاندا‌و، به‌ڵام له هه‌مانکاتیشدا وردبونه‌وه‌یه له‌وه‌ی که تاچه‌ند به‌شێک له‌و ئارگیومێنتانه هێشتا کارده‌که‌ن و هه‌روه‌ها هه‌ندێکی تر له وتاره‌کان و دیداره‌کان بێگومان ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی کۆنتێکستێکی کاتیی و شوێنی.."
د. دارا محەمەد لە چەند دێرێکدا:
- له ساڵی ١٩٦٨ له سلێمانی له دایکبووه.
- به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی له زانکۆی به‌غداد ته‌واوکردووه.
- هه‌ڵگری دوو ماسته‌ره (MA، MPhil) له بواری فه‌لسه‌فه‌دا له زانکۆی (Birkbeck، University of London).
- له ئێستاشدا مامۆستایه له زانکۆی (SOAS) له له‌نده‌ن.
- هه‌ڵگری بڕوانامەى دکتۆرایه له فه‌لسه‌فه‌و بیری سیاسی‌دا له زانکۆی (LUISS) له رۆما و هه‌روه‌ها له زانکۆی (King’s College London).
- خاوەنى کۆمەڵێک نووسینە لە بوارەکانى فەلسەفە و زانستە سیاسییەکان و توێژینەوەکانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست بەزمانى ئینگلیزى.
- خاوەنى چەندین وتار و نووسینە لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا.
- کۆتایی ساڵی ١٩٩٩ کوردستانی به‌جێهێشتووه و له به‌ریتانیا نیشته‌جێبووه.