Darywsh_Assazada.jpg

سینەماکارێک کۆچى دوایى کرد

رۆژى یەکشەممە 25/8/2009 (داریوش ئەسەدزادە) سینەماکارى ئێرانى لە تەمەنى 96 ساڵى کۆچى دوایى کرد.

بەپێى سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانى ئێران کۆچى کردنى ناوبراو بەهۆى نەخۆشى شێرپەنجەوە بووە.

 

داریوش ئەسەدزادە لەچەند دێرێکدا:

- لە ساڵى 1/11/1923 لە شارى کەرمانشان لە دایک بووە.

- لە تەمەنى شەس ساڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەى ڕوودەکەنە تارانى پایتەخت.

- لە تەمەنى مناڵیەوە خۆشەویستى زۆرى بۆ شانۆ هەبووە.

- لە تەمەنى (20) ساڵی وەکو ئەکتەر، نووسەر، دەرهێنەر دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە تەمەنى (40) ساڵى تا (50) ساڵى رۆڵى لە (50) فیلمدا بینووە.

- لە تەمەنى 48 ساڵیدا ئیران بەجێدەهێڵێت و ڕوودەکاتە ئەمەریکا، دواى (10) ساڵ ژیان لەوێ دەگەڕێتەوە ئێران.

- لە ساڵى 1972 بە ئەندامى ئەنجوومەنى سەندیکاى سینەماى ئێران هەلبَژێردراوە.

لە ساڵى 2011 خۆى تەرخاندەکات بۆ نووسینى چەند کتێبێک دەربارەى مێژووى شانۆى ئێران و مێژووى تاران.

لە ساڵى 2012 خەڵاتى سیمبولى پلە یەکى فەرهەنگ و هونەرى لەلایەن سەرۆک کۆمارى ئەوکاتى پێدەدرێت.

- کۆلێژى بارزگانى و ئابوورى خوێندووە.

- ئەگەرچى فەرمانبەرى وەزارەتى دارایى بووە، بەڵام خۆشەویستى بۆ هونەر وایکردووە لەپاڵ کارى فەرمانبەرى کارى هونەرى بکات.

- لە چەندین فیلم ڕۆڵى سەرەکى بینیووە.

- بەشدارى چەندین فیم و شانۆ و ڤێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کردووە.

- رۆژى یەکشەممە 25/8/2009 لە تەمەنى (96) کۆچى دوایى کرد.


ئەم بابەتە 73 جار خوێندراوەتەوە