ساڵانە لە شارى (مەریوان)ى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌ر شه‌قام به‌شداریی هونه‌رمه‌ندانى رۆژهه‌ڵات و باشوورى کوردستان، ئێران و وڵاتانی بیانی بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵیش لەو ڤێستیڤاڵەدا (11) وڵات بەشدارن، کە تیادا 38 شانۆ پێشکه‌شده‌کرێت که 29 شانۆییان ناوخۆیی و 10 شانۆی بیانین، ڤیستیڤاڵەکە لە باخچه‌ی مه‌لا بێسارانی، سه‌ر ده‌ریاچه‌ی زرێبار و دوو شوێنی دیکە ده‌ستیپێکرد.
سەرەتا رۆژى شه‌ممه 24/8/2019 به که‌رنه‌ڤاڵی ره‌نگ و کهلتووهرهکان فێستیڤاڵه‌که کرایه‌وه که تێیدا گروپه به‌شداربووه‌کان سیمبولێک له نه‌رێت و ئایین و که‌لتووری خۆیان نمایشکرد.
رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش 25/8/2019 به‌ڕه‌سمى چالاکییه‌کانى فێستیڤاڵ له‌پارکی شانۆى شارى مه‌ریوان ده‌ستیپێکرد و چەندین بەرهەمی شانۆیی پێشکەشکرا.
ئەمرٍۆ 27/8/2019 کە کۆتا رۆژى ڤیستیڤتاڵە ،هفڤآدهڤم چەند شانۆیەک پێشکەش بکرێن..
شانۆی سه‌رشه‌قام له ئێران به ناوی شاری مه‌ریوان-ه‌وه بۆتە بۆنەیەکی جیهانی و هەروەک شارەکە بۆته پایته‌ختی شانۆی سه‌ر شه‌قام له ئێران‌دا.
شارستانی مەریوان لە چەند دێرێکدا:
- پارێزگایەکى کوردستانیە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتى کوردستان.
- شارى مەریوان لە باکوورەوە بۆ لەگەلڕ سەقز، لە ڕۆژهەڵات لەگەلڕ سنە، لە باشوورەوە لەگەلڕ کرماشان و لە ڕۆژئاواش تەنها ١٦ کیلومەتر لە سنووری باشماخ کە خاڵى سنووری سەرەکییەکانی ھەرێمی کوردستانە دەورەدراوە.
- بەهۆى ئەوەى هاوسنوورى هەرێمى کوردستانە گەشەی ئابووریی تێدا بەهێزە.
- بەهۆى نزیکى شارەکە لە گۆلی زرێبار و ناوچەی ھەورامان، بۆتە ناوچەیەکى گەشتیارى
- زاراوەی سەرەکیی دانیشتوانی سۆرانییە، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریش ھەورامیی تێدایە
- بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٦ دانیشتوانى شارى مەریوان (٩١٦٦٤) کەس بووە.
- ساڵانە شانۆی سه‌رشه‌قام لەم شارە بەڕێوەدەچێت و بۆتە بۆنەیەکی جیهانی و شارەکە بۆته پایته‌ختی شانۆی سه‌ر شه‌قام له ئێران‌دا.