له رۆژى شەممە 24/8/2019 لە شاری گوادئالاخارای خۆرئاواى وڵاتى مەکسیک بۆ یهکهمجار جۆره سهمایهکی فۆلکلۆری لەگەڵ چڕینى گۆرانى و موزیکى فۆلکلۆرى وڵاتەکە بە بەشدارى زیاتر لە (882) کەس لەشوێنێکی گشتیدا بۆ تۆمارکردنى ژمارەى پێوانەیى ئەنجامدرا، بەمەش ژمارەى پێوانەیى تۆمارکرد و چووە کتێبی گنیسهوه بۆ ژماره پێوانییهکان. هەروەها بە یهکهم سهمای فۆلکلۆری گهوره لهجیهاندا ناسێندرا، پێش ژمارەى پێوانەیى خۆى کەوتەوە کە لەساڵى 2011 سەمایەکى دیکەى گەورە بە ئامادەبوونى (457) کەس ئەنجامدرابوو.
میدیاکانى مەکسیک بە بایەخەوە لەم هەنگاوەیان ڕوانیووە، ئەمەشیان بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە هەمووان بەیەکەوە کاریان کردووە بۆ بەرەو پێشبردنى سەماى فۆلکلۆرى مەکسیکى.