بەپێى سەرچاوە ڕەسمى و میدیاکانی رۆژهەڵاتى کوردستان، ڕۆژى شه‌ممه ٣١ ی ئابى 2019، ئه‌حمه‌د نه‌زیری نووسه‌ر و مێژوونووسی ناسراوى کورد خەڵکی ناوچەی هەورامان و دانیشتووی سنە له ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵه‌وه لە شارى سنە کۆچی دوایی کرد.
لە دواهەمین جار لە ڕێوڕەسمێکدا بەناوى (من هاوڕێ دڵۆڤانم) کە بەمەبەستى ڕێز گرتن بۆ مامۆستا ئه‌حمه‌د نه‌زیری لە ساڵى 2016 لە هه‌ورامان له شاری سه‌وڵاوا ڕێکخرابوو، کۆچکردوو وتەیەکى پێشکەشکرد، لەوکاتەدا وتبووى: "زۆر خۆشحاڵم که توانیمه خزمه‌تێکی بچووک به خه‌ڵکی هه‌ورامان و کوردستان بکه‌م. من هه‌وڵێکی زۆرم داوه تاکوو له ڕیگه‌ی کتێبه‌وه فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی هه‌وارمان بنووسمه‌وه که به‌شێکی گرنگ که فه‌رهه‌نگی کورده‌وارییه".
ئه‌حمه‌د نه‌زیری لە چەند دێرێکدا:
لە ساڵى 1939 لە گوندی ده‌گاگای سه‌ر به هه‌ورامانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان نزیک شاری سه‌وڵاوا لە دایکبووە.
له بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا نه‌زیری گه‌وره‌ی ته‌وێڵه‌یه.
ساڵی 1958 ڕووی کردۆته شاری سنه و له‌وێ نیشته‌جێ بووه.
لێکۆڵینه‌وه‌ى له سه‌ر دیوانه‌کانی قانع، مه‌لا حه‌سه‌ن دزڵی کردووە.
کتێبی سوڵتانه‌کانی هه‌ورامان به زمانه‌کانی کوردی و فارسی نووسیووە.
چەندین کتێبی سه‌باره‌ت به فه‌رهه‌نگ و که‌لتوری هه‌ورامان له چاپ داوه.
خاوەنى کۆمەڵێک نووسین و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و مێژوویییە.
چەندین جار لەپایەى ئەوکارانەى کە ئەنجامى داوە ڕێزى لێنراوە.
چەندین کۆڕ‌و کۆنگرەى لە شارەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەڕێوەبردووە، لەوانە کۆنگره‌ی ( له‌باره‌ی شوناسی هه‌ورامان) له سنه.
ڕۆژى شه‌ممه ٣١ ی ئابى 2019، له ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵ لە شارى سنە کۆچی دوایی کردووه.