Nyan_Abdulla.jpg

نیان عەبدوڵڵا، کۆنسێرتێک ئەنجام دەدات

هونەرمەندى گۆرانیبێژ (نیان عەبدوڵڵا) سەرقاڵى خۆئامادەکردنە بۆ کۆنسێرتێکی گۆرانی، بەپێى گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاوکردووەتەوە، کە خۆى لەگەڵ گروپێکی میوزیکی لە کاتی پرۆڤەکردن بۆ ئەو کۆنسێرتە دەردەکەون .

وابڕیارە کۆنسێرتەکە لە شانۆی ڕۆمانی لە هەواری شارى سلێمانى بێت، بەڵام رۆژى بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکە دیارى نەکراوە و خراوەتە دوای خۆئامادەکردنى ستافى کۆنسێرتەکە.

 

نیان عەبدوڵا لە چەند دێرێکدا:

خەڵکی شاری سلێمانییە.

چەندین ئەلبۆمی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی بڵاو کردۆتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا باری تەندروستی بەهۆى نەخۆشى شێرپەنجە ناجێگیر بوو، بەڵام توانی دووبارە بەربەستەکان بشکێنێت و کارە هونەرییەکانی ئەنجام بداتەوە .

ساڵی 1996ەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە