Chawshin.jpg

بەهۆى هۆنەرمەندێکەوە، خانەی بەساڵاچووان هونەرمەندان کۆدەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 15/9/2019 ژمارەیەک لەهونەرمەندانی شاری سلێمانی لەسەر داواکاری هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا کە پێشتر لە تۆڕِەکانى کۆمەڵایەتى و کەناَلەکانى راگەیاندن ئاراستەى هونەرمەندانى کوردستانى کردبوو، سەردانى شارى هەولێریان کردوو گوڵی وەفا و رێزلێنانیان پێشکەشی هونەرمەند (عومەر چاوشین) کرد لە خانەى بەساڵاچووانى هەولێر، مەبەست لەم سەردانەش وەکو وەفایەک بوو بۆ هونەرمەند (عومەر چاوشین ) و کارە هونەرییەکانى کە لە ماوەى تەمەنى خۆیدا چەندین کارى هونەرى ناوازەى پێشکەشکردوە.

عومەر چاوشین لە چەند دێرێکدا:

لە ساڵی 1942 لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە.

لە ساڵی 1967 بووەتە ئەندام لە تیپی نواندنی سلێمانی.

لە بواری شانۆ و نواندن لە دەیەی رابردوو رۆڵی بەرچاوی هەبووە.

بەشداری چەندین کاری  دراما و شانۆی کردووە.

لە سەرەتای دەرکەوتنیشیدا لە کارى هونەرى بە هۆى نەبوونى ژن رۆڵی ژنى  بینیوە.

خاوەنی چەندین خەڵاتی هونەرییە.

لە ئێستاشدا لەخانەی بەساڵاچووان لەشاری هەولێر ژیان بەسەردەبات.


ئەم بابەتە 73 جار خوێندراوەتەوە