Barxwdany_Kobane.jpg

کتێبی ئێمه‌ له‌ ئاگره‌وه‌ هاتووین خه‌ڵاتێکی جیهانی به‌ ده‌ستهێنا

لە چەند رۆژى رابردودا رێکخراوی لوسی براوه‌ی خه‌ڵاته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی فۆتۆگرافیی (IPA) راگه‌یاند،

لەنێو خەڵاتە نێودەوڵەتیەکاندا کتێبی ئێمه‌ له‌ ئاگره‌وه‌ هاتووین، کە بە وێنە باس لە به‌رخۆدانی کوردان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش دەکات لەلایەن فۆتۆگرافه‌ری به‌ناوبانگی که‌نه‌دی، جۆى لۆرانس ئامادەکرابوو، بە باشترینی کتێبی ساڵی 2019 دیاریکرا.

کتێبەکە سەرەتا لە مانگى سێى ساڵى 2015 دەستى پێکرد، کاتێک جۆى سەردانى شارى سلێمانى کرد، وێنەى کۆمەڵێک پێشمەرگەى کوردى گرت کە لە دژى داعش دەجەنگان، دواى چوار ساڵ و چوار سەردان بۆ باشوور و رۆژئاواى کوردستان شانبه‌شانی شه‌ڕڤانانی کورد له‌و ناوچانه‌ی که‌‌ شه‌ڕیان له‌ دژی داعش ده‌کرد،‌ ئاماده بووه‌ و ئازایه‌تی و کوردی به‌ شێوه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆ تۆمار کردووه‌. دوای ڕێگریکردن له‌ چاپکردنی له‌ دوو وڵات به‌ بیانووی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی‌، کتێبه‌که‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019 له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی پاوه‌ر هاوس بڵاوکرایه‌وه‌‌.

جۆی لە رۆژى 5/11/1989 لە شارى لیندساى کەنەدا لە دایکبووە.

لە ئێستادا تەمەنى (30) ساڵە.


ئەم بابەتە 89 جار خوێندراوەتەوە