Sylina.jpg

کلیپە نوێکەی (33) ملیۆن بینەری تێپەڕاند

سیلینا گومێز (Selena Marie Gomez)، ئەستێرەی گۆرانی و میوزیکی جیهانی تەمەن (27) ساڵ کلیپێکی نوێی بەناوی (Look At Her Now)  بڵاوکردەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی کلیپەکەشی هەواداران و گوێگرانی کەوتنە سۆراخی بینینی ئەم کلیپە نوێیە و لەماوەی دوو رۆژدا ژمارەیەکی زۆر سەیری ئەم کلیپەیان کردووە کە (33) ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا ئەم ژمارەیە زیاد تر بێت و داهاتێکى زۆریش بەدەستبهینێت.

سیلینا گومێز لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 22/7/1992 لە شارى گراند براى لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

باوکى لە بنەچەدا خەڵکى مەکسیکە و دایکیشى ئیتاڵیە.

لە ئێستادا تەمەنى (27) ساڵە.

گۆرانیبێژ و ئەکتەرى ئەمەریکییە.

خاوەنى چەندین خەڵاتى نێوخۆیى و جیهانییە.


ئەم بابەتە 115 جار خوێندراوەتەوە