Hamborg.jpg

لە ئەڵمانیا فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بەڕێوەدەچێت

وا بڕیارە رۆژى 30/10/2019 دەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ لە ئەڵمانیا بە نمایشکردنی فیلمی (خوشکانی چەک) لە دەرهێنانی  خانمە دەرهێنەری فەرەنسی کارۆلینا فۆرێس بەڕێوەبچێت بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بێت، واش بڕیارە فێستیڤاڵەکە پێشکەش بە رۆژئاوای کوردستان دەکرێت.

 لەماوەى ئەم هەفتەیەدا (37) فیلمی درێژ، کورتەفیلم، فیلمی دۆکیومێنتاری، فیلمی منداڵان نمایش دەکرێن، لەوانە فیلمی خوشکانی چەک، فیلمی زاگرۆس، لە دەرهێنانی سەهیم عومەر خەلیفە، فیلمی ناوچەی فەرماندە، هاوکات یادی شەڕی کۆبانێ دەکرێتەوە و چەند پانێڵ و سیمینارێک سەبارەت بە فیلمەکان بەڕێوەدەچن.


ئەم بابەتە 86 جار خوێندراوەتەوە