Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 30/10

- لە رۆژى 30/10/1459 پوچیۆ براشیولینى (Poggio Bracciolini)، نوسەرى ئیتاڵى لە تەمەنى (79) ساڵى لە شارى فلۆرەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/2/1380 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/10/1885 ئیزرا پاوند (Ezra Pound)، شاعیر و ئەدیبى ئەمەریکى لە ویلایەتى ئەیداهۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 1/11/1972 لە تەمەنى (87) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى بوندوقیەى ئیتاڵیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 30/10/1957 کیفین پولەک (Kevin Pollak)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى سان فرانسیسکۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/10/1958 ئینعام روبێعى، ژنە ئەکتەرى عێراقى لە شارى میسا لە دایکبووە، لە ساڵانى حەفتاکاندا بە هۆى بینى رۆڵ لە چەند شانۆیەکدا ناوبانگى پەیدا کردووە.

- لە رۆژى 30/10/1964 عەبدول لەتیف موبارەک، شاعیرى میسرى لە شارى سوێس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/10/1982 ئەبرار، ژنە ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/10/1983 دیانا کرزون، ژنە گۆرانیبێژى ئەردەنى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/10/2007 حەمید موراد، ئەکتەرى بەحرێنى لە تەمەنى (32) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/3/1975 لە دایکبووە، لە ساڵى 1990 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/10/2010 ناچى نوزاوا، ئەکتەرى یابانى لە تەمەنى (72) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/1/1938 لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 109 جار خوێندراوەتەوە