Garmyan1.jpg

کۆنفرانسى لە پێناو ئاسودەیى خێزاندا بەڕێوەچوو

رۆژی چوارشەممە 30/10/2019 کاژێر (10)ى سەرلەبەیانى لە هۆڵى بەڕێوەبەرایەتى وەرزش و لاوانى گەرمیان لە شارى کەلا حەوتەمین کۆنفرانسى زانستى زانکۆى گەرمان بە هاوبەشى لەگەڵ (ئینستتویتى ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانى مرۆیى) و (کۆمەڵەى روناکبیرى و کۆمەڵایەتى کەرکوک) لە ژێر ناونیشانى (گرفتە خێزانیەکانى کۆمەڵگەى کوردستان هۆکار و چارەسەر) بەڕێوەچوو.
لەبەشی یەکەمی دانیشتەنەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانس دوو سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم ‎لەلایەن (پ. د. خالد محەمەد ساڵح) پێشکەشکرا لە ژێر ناونیشانی: (ڕێکارە شەرعی و یاسایەکان وەک دوو ئامراز بۆ ئاسودەی خێزان).
سیمیناری دووەم لەلایەن (پ. ی. د. نەزاکەت حسین حمە سعید) پێشکەشکرا لە ژێر ناونیشانی:(کاریگەری دراما بیانیەکان لەسەر گۆڕینی کلتوری خێزانی کوردی).
دوای پشوی نیوەرۆ دانیشتەنەکانی بەشی دووەم ڕۆژی یەکەم لە نێو ھۆڵەکانی بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلێجی پەروەردەی بنەرەت ئەنجامدرا. ‎
وا بڕیارە لەم کۆنفرانسەدا (40) توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی لە رێگەی (53) توێژەری ناوخۆیی و بیانی لە (20) زانکۆ جیاوازەوە پێشکەشبکرێن و رۆژى پێنجشەممەش کۆتایی رۆژى کۆنفرانس دەبێت.


ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە