narin_faqe.jpg

نارین فه‌قێ کلیپێک بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا بڵاوده‌کاته‌وه‌

نارین فه‌قێ، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی کورد، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستان به‌ ناوی (ڕۆژئاڤا) بڵاوده‌کاته‌وه‌.

له‌ واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) نارین به‌شێک له‌ ڤیدیۆ کلیپه‌که‌ی له‌کاتی وێنه‌گرتنیدا بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ که‌ به‌م زوانه‌ کلیپه‌که‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و پێشکه‌شی خه‌ڵکی ڕۆژئاوای کوردستانی ده‌کات.

پێشتریش نارین گۆرانى به‌ ناوی ( وه‌ره‌ زه‌یتوونا) بۆ عەفەرین و ئاواره‌کانی کۆبانی و شه‌نگال و رۆژئاوای کوردستان. وتوە.

نارین فه‌قێ لە چەند دێرێکدا:

له‌ ساڵی 1980 له لە شارى قامیشلۆ لە رۆژئاواى کوردستان لە ‌دایکبووه‌.

یه‌کێکه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌کانی کورد.

خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپه.

خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ری مافناسیی ئه‌وروپییه‌.

له‌ ساڵی 2003وه‌ یه‌که‌م به‌رهه‌می هونه‌ری بڵاو کرده‌وه.

خاوه‌نی چەند ئەلومبێکە لەوانە: (نالینه‌ک له‌ 2005، ھێڤی له‌ 2009).

ئێستا‌ دانیشتووی وڵاتى سویده.


ئەم بابەتە 101 جار خوێندراوەتەوە