Xwshkany_jang.jpg

فیلمی خوشکانی جەنگ سەدان ئەمریکی هێنایە گریان

دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردوودا لەشارى نیویۆرک، لە یەکێک لە گەورەترین مۆزەخانەکانی ئەم شارە فیلمێک دەربارەی شەڕڤانانی کورد بە ئامادەبوونى بێرنارد هێرنی لێڤی، نووسەری بەناوبانگی جیهانی، تۆماس کاپڵان، وەبەرهێنەری ملیادێر و چارلی رۆز، میدیاکاری بەناوبانگی ئەمریکا و سەدان کەسایەتی ئەمریکا نمایشکرا، سەدان ئەمریکی هێنایە گریان.

فیلمی (خوشکانی جەنگ - سیستەرز ئین ئارمز) لەلایەن کارۆلەین فۆرێستەوە بەرهەمهێنراوە کە دەرهێنەر و نووسەرێکی فەرەنسی بەناوبانگە.

 فیلمەکە باسی چیرۆکی ئازایەتی شەڕڤانی ئافرەتی کورد دەکات و وێنەی ژنی کورد دەگرێت لە بەرگریکردن لە خاک و نیشتمان لە دژی داعش.

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ، بەشێکى زۆرى ئامادەبوان گریاوان و زۆربەشیان ئەوەیان دووپات کردۆتەوە کە تاوەکو لە ژیاندا ماون پشتگیرى کورد بکەن.


ئەم بابەتە 143 جار خوێندراوەتەوە