Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 1/11

- لە رۆژى 1/11/1530 ئەتین دى لابویسیە (Étienne de La Boétie)، فەیلەسو ف و نوسەرى فەڕەنسى لە شارى سارلا لە دایکبووە، لە رۆژى 18/8/1562 لە شارى فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/11/1636 نیکۆڵاس بۆیلو (Nicolas Boileau)، نوسەر و شاعیرو رەخنەگرى فەڕەسنى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 13/3/1711 لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/11/1646 جولیو رۆمانۆ (Giulio Romano)، نیگارکێشى ئیتاڵى لە تەمەنى (47) ساڵى لە شارى مانتۆفا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1499 لە شارى رۆما لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/11/1757 ئەنتۆنیۆ کانوڤا (Antonio Canova)، نیگارکێشى ئیتاڵى لە دایکبووە، لە رۆژى 13/10/1822 لە تەمەنى (64) ساڵى لەشارى بوندوقیە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/11/1871 ستیفین کرین (Stephen Crane)، رۆماننوس و نوسەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 5/6/1900 لە تەمەنى (29) ساڵى بە نەخۆشى سیل کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/11/1903 تیودۆر مومسن (Theodor Mommsen)، نوسەرى ئەڵمانى لە تەمەنى (85) ساڵى لە شارى بەرلین کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 30/11/1817 لە شارى گاردینگ لە دایکبووە، لە ساڵى 1902 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 1/11/1911 هێنرى ترویا (Henri Troyat)، نوسەرى فەڕەنسى بەڕەچەڵەک روسى لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 2/3/2007 لە تەمەنى (95) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/11/1921 وەدیع سافى، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرى لوبنانى لە دایکبووە، لە رۆژى 11/10/2013 بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/11/1923 داریوش ئەسەدزادە، ئەکتەر و شانۆکار و نوسەر و دەرهێنەرى رۆژهەڵاتى کوردستان، لە شارى کەرمانشانى رۆژهەڵاتى کوردستان لە دایک بووە، لە تەمەنى (20) ساڵی وەکو ئەکتەر، نووسەر، دەرهێنەر دەستى بەکارى هونەرى کردووە، لە تەمەنى (40) ساڵى تا (50) ساڵى رۆڵى لە (50) فیلمدا بینووە، لە تەمەنى 48 ساڵیدا ئیران بەجێدەهێڵێت و ڕوودەکاتە ئەمەریکا، دواى (10) ساڵ ژیان لەوێ دەگەڕێتەوە ئێران، بەشدارى چەندین فیلم و شانۆ و ڤێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کردووە، چەندین کتێبى چاپکراوى هەیە، لە رۆژى 25/8/2009 لە تەمەنى (96) بەهۆى نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کرد.

- لە رۆژى 1/11/1935 ئیدوارد سەعید، نووسەر و ڕەخنەگر و ئەکادیمى ئەمریکى کە لبنەڕەتدا خەڵکى فەڵەستینە لە شارى قودس لە دایکبووە، لە رۆژى 25/9/2003  لە شارى نیۆیۆرک لە تەمەنى (67) ساڵى بەنەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/11/1937 عەبدولعەزیز مەسعود، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 9/8/1977 لە تەمەنى (39) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 1977 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/11/1943 سلفارتۆر ئەدامۆ (Salvatore Adamo)، گۆرانیبێژى بەلجیکى ئیتاڵى لە شارى کۆمیزۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1963 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/11/1955 دیل کارنیجى (Dale Carnegie)، نوسەرى ئەمەریکى بە نەخۆشى لە شارى نیویۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/11/1888 لە ویلایەتى میزورى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/11/1958 راچیل تکۆتین (Rachel Ticotin)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى زە برۆنکس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/11/1959 موحسین محیەددین، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1969 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/11/1959 وەفا موسڵى، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/11/1961 ئاسیا کەمال سەردار، ئەکتەرى بە تواناى بوارى تراژیدیا عێراقى لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە، لە چەندین فیلم و دراما و شانۆدا رۆڵى سەرەکى بینیووە، بەهۆى بەشداریکردنى لە خۆپیشاندانەکانی عێراق لە رۆژى 25/10/2019 لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستى شارى بەغداد بەهۆی گازی فرمێسک رێژی هێزە ئەمنییەکانەوە بریندار بووە.

- لە رۆژى 1/11/1971 ئامینە ملس، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/11/1972 ئیزرا پاوند (Ezra Pound)، شاعیر و ئەدیبى ئەمەریکى لە تەمەنى (87) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى بوندوقیەى ئیتاڵیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 30/10/1885 لە ویلایەتى ئەیداهۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/11/1972 غادە ئیبراهیم، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/11/1972 تۆنى کولیت (Toni Collette)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبیچژى ئوستڕاڵى لە شارى بلاکتاون لە ویلایەتى نیوساوت وێڵز لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/11/1973 سعود شویعى، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/11/1973 ئەیشواریا راى (Aishwarya Rai)، ژنە ئەکتەرى هیندى لە شارى مەنگەلۆرا لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بە شاجوانى جیهان هەڵبژێردراوە.

- لە رۆژى 1/11/1985 فوئاد حەداد، شاعیرى میسرى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/10/1928 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە،

- لە رۆژى 1/11/1992 محەمەد شەریف مستغانمى، ئەدیبى جەزائیرى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/3/1918 لە شارى قسنتینە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/11/2006 ئەدریان شیلى (Adrienne Shelly)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (40) ساڵى لەشارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/6/1966 لە شارى کوینز لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە