robert_d.jpg

ئەکتەرێکى هۆلیود، دوایەک لە گەلى ئەمەریکا دەکات

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ ئەکتەری هۆلیود رۆبەرت دی نیرۆ (Robert De Niro)، داوا لەگەلی ئەمریکا دەکات، ئەو رۆژەی ئەردۆگان سەردانی کۆشکی سپی دەکات، خەڵکی ئەو وڵاتە بڕژێنە سەر شەقام و لەبەردەم کۆشکی سپی بن بۆ پڕۆتۆتیسکردنی، ئەم بانگەوازەی دینیرۆ، بۆ بەرگرییە لە رۆژئاوای کوردستان و جینۆسایدی ئەرمەنەکانە.

چالاکوانى بوارى مافەکانى مرۆڤیش پشتگیرى ئەم داوایە دەکەن و بانگەواز دەکەن لە ژێر هاشتاگى ( #ProtestErdogan ) بەشداربى بکەن.

رۆبەرت دی نیرۆ لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: رۆبەرت ماریۆ دى نیرۆ

لە رۆژى 17/8/1943 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

لە ئێستادا تەمەنى (76) ساڵە.

ئەکتەر و دەرهێنەر و بەرهەمهێنەرى فیلمە.

لە بنەچەدا ئیتاڵییە.

دوو جار خەڵاتى ئۆسکارى لە ساڵى 1974 و 1980 بەدەستهێناوە، جگە لە چەندین خەڵاتى دیکەى نێوخۆى و جیهانى.


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە