پڕۆژه‌یه‌کى هونەرى لە پاریس پایتەختى فەڕەنسا بە ناوى نیشتمان (3) ڕادەگهیەندرێ و بڕیاره زنجیره‌یه‌ک چالاکی له ئه‌ورووپا ئه‌نجام بده‌ن و واش بڕیارى له مانگى (2)ى ساڵى داهاتوو کۆتاییبێت و (10) گۆرانى به هه‌موو زاراوه کوردیه‌کانه‌وه بڵاوبکرێنەوە.
ئه‌یوب عه‌لی، هونه‌رمه‌ندی کورد، لە ماڵپەرى تایبه‌تی خۆی له تۆڕه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تییدا، هەوڵەکەى بڵاوکردەوە هاوکات له‌گه‌ڵیدا وێنه‌یه‌کى بڵاوکردەوە، که پڕۆژه‌ی (نیشتمانی سێ) ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، پڕۆژه‌که بۆ ناساندنی هونه‌ر و کولتووری کوردییه له ڕێگه‌ی به‌شدارییکردنیان له پڕۆژه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه.
پڕۆژه‌که به به‌شداریی (6) میوزیسیانە له‌وانه هه‌ژار زه‌هاوی، گۆران کامیل، سیاوه‌ش کامکار، ئه‌رتان ته‌کین، نیگار خارکان و رۆین ڤاسی لەگەڵ ئەیوب عەلى وەک گۆرانیبێژ، کە ئه‌لبوومێکی (10) تراکی تۆمارده‌که‌ن.
پرۆژەی نیشتمان (3) ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، ئامانجیش لێى ئەوەیە گۆرانى و میوزیکی کوردی لە دەرەوەی کوردستان بناسرێت و لەم پرۆژەیە بە چەندین زاراوەی جیاوازى وەک: سۆرانی، کورمانجی، کەلهووڕی و زازاکی گۆرانی دەوترێت.
پرۆژه‌ی (نیشتمان یه‌ک)' له ساڵی 2013 و پرۆژەی (نیشتمان دوو) لە ساڵى 2016 ئەنجامدراون، کە لە هه‌ردوو پرۆژەکە زیاتر له (50) کۆنسێرت لە سه‌رانسه‌ری جیهان به‌شدارییانکردوه.