badr-bn-abdulmuhsin.jpg

شاعیرێکی عەرەب بە پەیکەرێکی زێڕین خەڵات کرا

گەورە شاعیرێکی عەرەب بە پەیکەرێکی زێڕین وەکو شاعیرێکی گەورە لە سەر هەموو وڵاتانی کەنداو خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.

لە چەند رۆژى رابردوودا لە سعودیە لە مەراسیمێکى شایستەدا شاعیر و میری سعودی (بەدر بن عەبدولمحسین) تەمەن (70) ساڵ بەشێوەیەکی تایبەت خەڵات کرا و پەیکەرێکی زێڕینى پێبەخشرا، لە پاى زیاتر لە نیو سەدە لە نوسینى شیعر و خزمەتکردنى بوارى رۆشنبیرى سعودیە، هاوکات وەکو شاعیرێکی گەورە لە سەر هەموو وڵاتانی کەنداو خەڵاتی ڕێزلێنرا.

بەدر بن عەبدولمحسین لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: بەدر بن عەبدولمحسن بن عەبدولعەزیز ئال سعود

لە رۆژى 29/4/1949 لە شارى ریاز لە سعودیە لە دایکبووە.

لە ئێستادا تەمەنى (70) ساڵە.

نازناوى ئەندازیاری وشەى لێنراوە.

بە یەکێک لە شاعیرە گەورەکانی ناوچەی کەنداو دادەنرێت.

چەندین وتاری لە بوارە جیاوازەکانی ئەدەب بڵاوکردووەتەوە.

لە ساڵى 1973 سەرۆکى کۆمەڵەى سعودیە بۆ کاروبارى رۆشنبیرى و هونەرى بووە.

لەگەڵ زۆر هونەرمەند و گۆرانیبێژ کاری کردووە.

ژمارەیەکی زۆر شیعری کراون بە گۆرانی لەلایەن گۆرانیبێژان، لەوانە:

محەمەد عەبدە (34) گۆرانی.

عەبادی جەوهەر (21) گۆرانی.

تەڵاڵ مەداح (21) گۆرانی.

عەبدوڵڵا رویشد (5) گۆرانی.

کازم ساهیر بە (4) گۆرانی کە یەکێک لەوانە گۆرانی (الجریدە)یە.

خالد عەبدولڕەحمان (4) گۆرانى.

عەبدولمەجید عەبدوڵڵا (3) گۆرانی.

راشد ماجید (3) گۆرانى.

نەوال کوەیتی (2) گۆرانى.

چەندین گۆرانیبێژی تر شیعرێکى ئەویان کردووە بە گۆرانى لەوانە: عەبد رەب ئیدریس، عەبدولکەریم عەبدولقادر، سابر روباعی، نەجات سەغیرە، ئەساڵە و دیانا حەداد.


ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە