Rang.jpg

ئاری بابان، پێشانگایەکى شێوەکارى دەکاتەوە

لە درێژەى کارو چالاکییەکانى ناوەندی حەوت رەنگه، پێشانگایەکى شێوەکارى دەکاتەوە.

وا بڕیارە رۆژى سێشەممە 19/11/2019  ناوەندى حەوت رەنگە، به هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شێوەکاریی سلێمانی  پێشانگایەکی تایبەتی لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی بۆ شێوەکار ئاری بابان بکاتەوە.

بە کردنەوەى ئەم پێشانگایە، ئارى بابان دەبێتە خاوەنى یانزەهەمین پێشانگاى تایبەت بەخۆى، دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردوودا لە شارى کەرکوک پێشانگایەکى شێوەکارى کردەوە، واش بڕیارە پێشانگاکە تا 22/11 بەردەوام بێت.


ئەم بابەتە 83 جار خوێندراوەتەوە