Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 18/11

- لە رۆژى 18/11/1860 ئگناتسە چان پادرفسکى (Ignacy Jan Paderewski)، موزیکژەنى پۆڵەندى لە دایکبووە، لە رۆژى 29/6/1941 لە تەمەنى (80) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1874 کلارنس شبرد داى (Clarence Day)، نوسەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 28/12/1935 لە تەمەنى (61) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1922 مارسیل پرۆست (Marcel Proust)، ئەدیب و رۆماننوسى فەڕەنسى لە تەمەنى (51) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/7/1871 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/11/1925 عەباس ترجمان، شاعر و وەرگێڕو مامۆستاى زانکۆى عێراقى/ ئێرانى لە شارى کەربەلا لە دایکبووە، لە رۆژى 10/1/2005 لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1939 مارگریت ئیتوود (Margaret Atwood)، رۆماننوس و چیرۆکننوس وشاعیر و رەخنەگرى کەنەدی لە شارى ئۆتاواى کەندا لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بڕوانامەى دکتۆراى فەخرى لە زانکۆى هارڤارد وەرگرتووە، ئەمە جگە لەوەى چەندین خەڵات و ڕێزلێنانى دیکەى پێبەخشراوە.

- لە رۆژى 18/11/1949 ئەحمەد زەکى، ئەکتەرى دیارى بوارى دراما و فیلمى سینەماى میسرى لە گوندى قابابان لە شارى جەزیرەى میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 27/3/2005 لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە نەخۆشخانەى دار فوئاد لە شارى جەزیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1967 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، لە ساڵى 1973 بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە بەشى نواندن و دەرهێنان بە پلەى ئیمتیاز بەدەستهێناوە.

- لە رۆژى 18/11/1955 کارتر پورول (Carter Burwell)، موزیکژەنى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/11/1957 ئیناس عەبدوڵڵا، ژنە ئەکتەرى میسرى لە میسر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/11/1960 کیم وایلد، ژنە گۆرانیبێژى ئینگلیزى لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1981 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1960 ئیلیزابێت پێرکنز (Elizabeth Perkins)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە ناوچەى گیونز لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1966 نەوال کوێتى، ژنە گۆرانیبێژى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1968 ئەوین ویلسون، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى دالاس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە،

- لە رۆژى 18/11/1969 ئەحمەد حلمى، ئەکتەرى میسرى لە شارى قلیوبیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1976 مونا زەکى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1978 مروە عەبدولمنعەم، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/11/1984 نایانتارا (Nayanthara)، ژنە ئەکتەرى هیندى لە شارى بنگالور لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/11/2003 مایکل کامن (Michael Arnold Kamen)، ئاوازدانەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (55) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/4/1948 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/11/2005 تحیە ئەنسارى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (42) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/12/1962 لە دایکبووە، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 1990 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە