Goran.jpg

گۆرانى شاعیر لەژێر ڕۆشنایی ئەدەبی بەراووردکاریدا

لەساڵیادی کۆچى شاعیری گەورەی کورد گۆران لە زانکۆى سلێمانى سمینارێکى زانستى بۆ دوو پڕۆفیسۆرى زانکۆکە ئەنجامدارا.

لە رۆژى 18/11/2019، لە ساڵیادى کۆچى دوایى شاعیرى کورد گۆران بەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی لەهۆڵی پرۆفیسۆر عیززەدین مستەفا ڕەسوڵ، سیمنارێکی بۆ هەردوو رەخنەگر و ئەکادیمی (پ. د. زاهیر لەتیف کەریم و پ. د. نیان نەوشیروان فوئاد مەستی) رێکخست بەناونیشانی (گۆران لەژێر ڕۆشنایی ئەدەبی بەراووردکاریدا) ریکخست.

لە سمینارەکەدا باس لە ژیانی گۆران و پێناسە سەرەکییەکانی زانستی ئەدەبی بەراووردکاری کرا، چەندین پرسیار خرانە روو، کە ئایا دەشێت گۆران و ئەدەبەکەی لەبازنەی ئەدەبە نەتەواییەتیەکە بچنە دەرەوە و پەیوەندی بەئەدەبە زلهێزەکانەوە بکەن؟ رۆڵی ئەدەبی بەراووردکاری بۆ گۆران چی بوو؟ جۆری ئەو توێژینەوە بەراووردکارییانە خۆیان لەچ قوتابخانەیەکی بەراووردکاریدا دەبینێتەوە؟

کارنامەکان و بەرپرسیارێتی گۆران بەرامبەر بەئەدەبی نەتەوایەتی لەئاستێکی نموونەی و ئایدیاڵیزمیدا، هەموو ئەمانە بە وردى باسیان لێوە کرا.


ئەم بابەتە 67 جار خوێندراوەتەوە