Goran.jpg

لە ساڵڕۆژى کۆچى دوایى گۆرانى شاعیردا

گۆرانى شاعیر، کە ناوى تەواوى: عەبدوڵڵا سلێمان عەبدوڵڵایە، لە ساڵى 1904 لە شارى هەڵەبجە لە دایکبووە، جگە لە نوسینى شیعر، جگە لە نوسینى شیعر دەستێکی باڵاشى لە بواری پەخشاندا هەبووە و شارەزایى زۆرى لە ئەدەبیاتی گەلانی تر وەک تورک و ئینگلیزی هەبووە، هواکات رۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسیی کورد بووە، لە رۆژى 18/11/1962 بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى سلێمانى کۆچى دوایى دەکات.

بەر لەوەى کۆچى دوایى بکات لە سەرەتای ساڵى 1962 دەردەکەوێت کە، تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەى گەدە بووە، لە شارى بەغدا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، دواتر بۆ چارەسەر چوە بۆ شارى مۆسکۆ و (3) سێ لە نەخۆشخانەی کرێملین و سەنەتۆری بەرڤیخە دەمێنێتەوەو دواتر دەگەڕێتەوە بۆ عێراق، دواى گەڕانەوەی بە ماوەیەکی کەم نەخۆشییەکەی سەرھەڵدەداتەوە. لەبەر ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی کۆتاییەکانى ژیانى لەو شارە بەسەر دەبات.

بۆ زانیارى زیاتر لەسەر ژیانى گۆرانى شاعیر کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە