لە چەند رۆژى رابردوودا، ساتیره چیرۆکی نووسه‌ر (سه‌لام عه‌بدولڵا) به‌ناوی ته‌قه‌ی خۆشی رامه‌گرن بڵاوکرایەوە، کتێبەکە هه‌ندێک له نووسینه‌کان لە سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاکان نووسراون و (56) چیرۆکی به شێوه‌ی ته‌نز و له دووتوێی (352) لاپه‌ڕه لە دەرەوەى وڵات چاپکراوە و بڵاوکرایه‌وه،.
سه‌لام عه‌بدولڵا له پێشه‌کی کتێبه‌که‌یدا، ئاماژه به‌وه ده‌کات که زۆربه‌ی چیرۆکه‌کانی ئه‌م کتێبه کاتی خۆی له‌دووتوێی کتێبێک‌دا به نێوی تهقریرستان له ساڵی 2000 له ده‌زگای چاپ و ڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی بڵاوکراوه‌ته‌وه.
هەروەها نوسیویەتى: "هه‌ندێک له نووسینه‌کان سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتا نووسراون و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاوکراونه‌ته‌وه بۆیه بێ ده‌ستکاری وه‌ک خۆی جارێکی دیکه‌ی بڵاویکردۆته‌وه".
نوسەر لەبارەى ته‌نزەوە ئەوەشى نوسیوە: "ئه‌ده‌بی ته‌نز لای ئێمه‌ی کورد بڕێک نوێیه گه‌ر نه‌ڵێم هه‌ر ته‌واو نوێیه، دیاره هه‌ر دیارده‌یه‌کی نوێش له‌سه‌ره‌تادا تووشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌بێ و دژایه‌تی ده‌کرێ و نووسه‌ره‌که‌شی تووشی ده‌رده‌سه‌ری ده‌بێ. نووسه‌ری گه‌وره‌ی تورک عه‌زیز نه‌سین نموونه‌یه‌کی زیندووه بۆ هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی به‌گشتی دامووده‌زگاکانی به‌رپرس به تایبه‌تی که له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی نووسیندا تووشی چ چه‌رمه‌سه‌ری و گرتن و دژایه‌تییه‌ک ده‌بووه‌وه، چونکه ئه‌م جۆره ئه‌ده‌به که‌مووکوڕییه‌کانی کۆمه‌ڵ، وه‌ک کاریکاتێر گه‌وره‌تر نیشان ده‌دات و په‌نجه ده‌خاته سه‌ر دیارده‌ی ناقۆڵاو به‌سه‌رچوو.