Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 25/11

- لە رۆژى 25/11/1562 لوپى دى فیگا (Lope de Vegancio)، نوسەرى شانۆ و شاعیرى ئیسپانى لە شارى مەدردی لە دایکبووە، لە رۆژى 27/8/1635 لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى مەدرید کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 25/11/1881 جاکۆب فیشمان (Jacob Fichman)، شاعیرى ئیسرائیلى لە شارى بالتسى لە مۆلدۆفا لە دایکبووە، لە رۆژى 18/5/1958 لە تەمەنى (76) لە شارى تەل ئەبیب لە ئیسرائیل کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 25/11/1909 عماد حەمدى، ئەکتەرى میسرى لە شارى سوهاج لە دایکبووە، لە رۆژى 28/1/1984 لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1942 تاکو ساڵى 1982 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/11/1917 ئەسمەهان، ژنە گۆرانیبێژ و ئەکتەرى سورى/ میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 14/7/1944 لە تەمەنى (31) ساڵى بە روداوى ئۆتۆمبێل لە شارى دمیات لە میسر کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1931 تاکو ساڵى 1944 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/11/1946 سامیە جەزائیرى، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1963 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/11/1950 یوهانس فلهلم جینسن (Johannes Vilhelm Jensen)، نوسەرى دانیمارکى لە تەمەنى (77) بەهۆى وەستانى کلیەکانى لە شارى کۆپنهاگن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/1/1873 لە دایکبووە، لە ساڵى 1944 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگتووە.

- لە رۆژى 25/11/1957 سەباح بەرەکات، ژنە ئەکتەرى سورى لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/11/1963 خالید ساوى، ئەکتەرى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/11/1963 کەیهان کەلهو، هونەرمەند،موزیکژەن و ئاوازادانەرى کورد لە شارۆچکە شاباد (ئیسلام ئاباد) لە شارى کەرماشانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەدایکبووە، لە ساڵى 1968 لە تەمەنى (5) ساڵیەوە دەستى بە فێربوونى کارى مۆسیقا کردووە، لە ساڵى 1976 لە تەمەنى (13) بووەتە ئەندامى ئۆرکێسترای رادیۆ و تەلەفزیۆنى ئێران لە کرماشان، - لە ساڵى 1980 لە تەمەنى ١٧ ساڵیدا چووەتە وڵاتى ئیتاڵیا، دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن رویکردۆتە وڵاتى کەنەدا و بەشى ئاوازدانانى لە زانکۆى کارلتۆن ئۆتاوا تەواوکردووە، لە کاتى شەڕی نێوان ئێران و عێراق (١٩٨٠ - ١٩٨٨) موشەکێک بەر ماڵەکەیان کەوتووە و هەموو ئەندامانى خێزانەکەى لە دەستداوە، لەگەڵ چەندین تیپ و گروپى مۆسیقاى جیهانیدا کارى هاوبەشى کردووە و بووەتە کەسایەتییەکى نێونەتەوەیى.

- لە رۆژى 25/11/1965 دوجراى سکوت (Dougray Scot)، ئەکتەرى ئیسکەتلەندى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/11/1965 لەتیفە رافت، ژنە گۆرانیبێژى مەغریبى لە شارى قنیترە لە دایکبووە، لە ساڵى 1952 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/11/1968 ئه‌پتۆن سنکلیر (Upton Sinclair)، رۆماننوس و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و چالاکوانی سیاسی ئه‌مریکی لە تەمەنى (90) ساڵى لە شارى بوندبرۆک لە ویلایەتى نیوجێرسى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/9/1878 لە شارى بالتیمۆر لە ویلایەتى میریلاند لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/11/1971 کریستینا ئەپلگیت (Christina Applegate)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى هۆلیود لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/11/1976 خیرەددین زرکلى، نوسەر و شاعیر و مێژونووس و رۆژنامەنوسى سورى لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/6/1893 لە شارى بەیروت لە لوبنان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/11/1977 میرنا وەلید، ژنە ئەکتەرى لوبنانى، کە کارە هونەرییەکانى لە میسر ئەنجام دەدات لە شارى تەڕابلوس لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/11/1984 گاسپارد ئەولیە (Gaspard Ulliel)، ئەکتەرى فەرٍەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/11/1992 نیفین مازى، ژنە ئەکتەرى سورى، کە کارە هونەرییەکانى لە ئیمارات ئەنجام دەدات لە شارى ئەبو زەبى لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/11/2003 مارى کوینى، ژنە ئەکتەر و بەرهەمهێنەرى میسرى لە تەمەنى (87) ساڵى لە میسر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/11/1916 لە شارى تنورین لە لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 1929 تاکو ساڵى 1967 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە