هەردوو شاعیری دیاری کوردستان ئەحمەد محەمەد و ئەکرەم ئەمین لە شاری هەولێر کۆڕێکی شیعری خوێندنەوە ئەنجامدەدەن.
وابڕیارە رۆژی چوار شەممە 27/11/2019 کاژێر (12)ى نیوەڕۆ لە هۆڵی VIP سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە لەژێر ناونیشانی (ئاوێتە بوون لەنێو دنیای عەشق) بۆ هەردوو شاعیر ئەحمەد محەمەد و ئەکرەم ئەمین لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن.
واش بڕیارە هەر دوو شاعیر نوێترین بەرهەمەکانیان پێشکەش بکەن.