grwp.jpg

کۆمەڵێک شانۆکار و هونەرمەند ئۆپێرایەکی کۆمیدی پێشکەش دەکەن

لە شارى سلێمانى کۆمەڵێک شانۆکار و هونەرمەندى ناودار ئۆپێرایەکی کۆمیدی پێشکەش دەکەن.

وا بڕیارە رۆژى یەکشەممە 1/12/2019 کاژێر (4)ى ئێوارە لە هۆڵى رۆشنبیرى شارى سلێمانى گروپى هونەرى بۆکان و فارابى، کە لە کۆمەڵێک شانۆکار و هونەرمەندى ناودار پێکهاتوون ئۆپێرایەکی کۆمیدی پێشکەش بکەن.

لە ئۆپێراکەدا هەریەکە لە هونەرمەندان حەمید لولاى (ئاغا ماشا الله)، جەلال عەلى، گوڵاڵە پێنجوێنى، کامیل کەڵهوڕى، دێرین محەمەد، سیامک حەدادى، مەلەک رەشیدیان، حەیدەر فەتحى، پەروین محەمەد زەنگ، چۆمان دێوانە، هاژە محەمەد، بەڵێن کەرکوکى، ئەژین محیەددین، سیڤەر مەحمود) رۆڵی نواندنی تێدا دەگێڕن، (ناجی هایدە)ی خانمە هونەرمەند بە گۆرانی هاوکاریان دەکات و (ئومێد ئەنسارى)یش بە موزیک لەگەڵیان دەبێت.

ئۆپێراکە لە دەرهێنان و پێشکەشکردنى (کامیل کەلهوڕى)یە و (جوتیار عەلى و حاجى هێرش) سەرپەرشتیان کردووە، (د. تەها مەحمود)یش بەڕێوەبەرى بەرهەمە.

واش بڕیارە داهاتی ئەم کارە هونەریە بەڕێژەی (10%) وەک هاوکاریەک بە کوردانی رۆژئاوا بدرێت، بۆ ماوەی (5) رۆژ تا 5/12/2019 بەردەوام بێت.


ئەم بابەتە 148 جار خوێندراوەتەوە