Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 27/11

- لە رۆژى 27/11/1867 باقر هندى، شاعیرى عێراقى لە شارى نەجەف لە دایکبووە، لە رۆژى 1/1/1911 لە تەمەنى (44) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نەجەف کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 27/11/1940 بروس لی (لى جان ڤان)، ئەکتەرى چینى ئەمەریکى لە شارى فرانسیسکۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 20/7/1973 لە تەمەنى (32) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى هۆنگ کۆنگ لەبەریتانیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى پەنجاکانى سەدەى رابردوو بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/11/1942 جیمی هێندریکس(Jimi Hendrix)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى سایتلى ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 18/9/1970 لە شارى ناوچەى کنزیگۆن لە شارى لەندەن لە تەمەنى (28) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى  دوایى کردووە.

- لە رۆژى 27/11/1945 فاتیمە عەمارە، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1984 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/11/1951 کاسرین بیگلۆ (Kathryn Bigelow)، ژنە دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى سان کارلۆس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1978 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/11/1952 سەنا تکمجى، ژنە ئەکتەرى عێراقى لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 تاکو ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/11/1953 ئەوجین ئۆنیل (Eugene O'Neill)، نوسەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (65) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى بۆستنکۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/10/1888 لە لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1936 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 27/11/1956 ویلیام فیکنەر (William Edward Fichtner)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/11/1967 شیرین سەیف نەسر، ژنە ئەکتەرى میسرى لە ئوردەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 27/11/1968 مایکڵ فارتان (Michael Vartan)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 27/11/1971 عەمرو سەمیر عاتف، نوسەرى میسرى لە دایکبووە، نوسینەکانى لە بارەى بەرهەمهێنانى سینەما و دراماى تەلەفزیۆنى فیلى کارتۆنى مندلڵانە.

- لە رۆژى 27/11/1976 جەلیل وایت (Jaleel Ahmad White)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/11/1992 بارک شان یول، گرانیبێژى کۆریاى باشوور لە شارى سۆل لە کۆریاى باشوور لە دایکبووە، لە ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە