Gwlahanar.jpg

هەڵەبجە، شەشەمین فێستیڤاڵى گوڵە هەنار بۆ شیعر ئەنجامدرا

لە شارى هەڵبەجە بەدروشمی (گوڵە هەنار باخێک بۆ چرۆی قەڵەمەکان) بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە شاعیران و شیعر دۆستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، شەشەمین فێستیڤاڵی گوڵە هەناری بۆ شیعری لاوان ئەنجامدا.

رۆژى پێنجشەممە 28/11/2019 لە هۆڵی دکتۆر مستەفا زەڵمی لە شارى هەڵەبجە شەشەمین ڤێستیڤاڵ گوڵە هەنار بەڕێوەچوو، ئەنجامدانى فێستیڤاڵ دواى ئەوە هات، بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەم فێستیڤاڵە چەند ساڵێک بوو ئەنجام نەدرابوو، بەڵام لە مساڵدا بە بەشدارى (16) شاعیر و نوسەری شارەکانی هەرێمى کوردستان بە دەقێکی شیعری شاعیران (حسێن لەتیف) و (ملکۆ ئەحمەد) دەستیپێکرد و دواترچەند بەرهەمێکی گۆرانی و میوزیک پێشکەشکران.

لە رۆژى یەکەمى فێستیڤاڵدا هەریەکە لە شاعیران هێمن قوربانی،  ئەلەند بەنگین، دانا کەمال، ێافی مەلازادە، هونەر لەتیف، بروسک سەلاح، بەرهەمەکانی خۆیان خوێندەوەتەوە، رۆژى هەینى 29/11/2019 کە کۆتا رۆژى فێستیڤاڵ بوو چەند شاعیرێکی دیکە بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد و کۆتایى بە فێستڤاڵ هات.

هەروەک رێکخەرانى فێستیڤاڵ ئاماژەىیان بۆ کردووە، ئامانجى ئەنجامدانى فێستیڤاڵ خزمەتکردنە بە بواری ئەدەب و هونەرو رۆشنبیری لە ناوچەکەدا.


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە