Azmwn.JPG

ئەزموونی حکومەتی جۆرجیا لە قەڵاچۆکردنی گەندەڵیدا کەوتە بەردەستی خوێنەران

کتێبی (ئەزموونی حکومەتی جۆرجیا لە قەڵاچۆکردنی گەندەڵیدا) لە چاپێکى ناوازە کەوتە بەردیدەى خوێنەرانى.

لە چەند رۆژى رابرددودا کتێبی (ئەزموونی حکومەتی جۆرجیا لە قەڵاچۆکردنی گەندەڵیدا) لە دووتووێی (224) لاپەڕەیدا چاپ و بڵاوکرایەوە، ئەم کتێبە کە پێشتر لەلایەن بانکی نێودەوڵەتی بڵاوکرابۆوە و دواتر (ناوەندی بەیان) بۆ لێکۆڵینەوە و پلاندانان وەریگێڕابووە سەر زمانی عەرەبی و (نەوزاد ساڵح رەفعەت)یش وەرگێڕداوەتە سەر زمانی کوردی.

لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە:

گەندەڵی دەردێکی گرانە، بەتایبەت لەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەت، چونکە دەبێتە هۆی تێکچوونی دۆخی حوکمڕانی و وەک شێرپەنجە بەلەش و لاری دەوڵەتدا بڵاودەبێتەوە و سەرجەم سیستەمەکانی: کۆمەڵایەتی، سیاسی، و ئابووری و.. تەنانەت ئاسایشی نەتەوەیش، هەڵئەوەشێنێ.

وەرگێڕى کتێبەکەش هۆکارى هەڵبژاردنى ئەم کتێبەى بۆ زمانى کوردى بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، بەهۆى ئەوەی ئەزموونی وڵاتی جۆرجیا لە هەندێک لە رووداوەکانی وەک شەڕی ناوخۆ، ئۆپۆزسیۆن، جیابوونەوەیان، نەبوونی خزمەتگوزاری لە هەرێمی کوردستان دەچێت، بۆیە سەرنجی راکێشام و بڕیارمدا داوام لە ناوەندی بەیان کرد کە رەزامەندی بفەرموون بە وەرگێڕانی ئەم کتێبە بۆ سەر زمانی کوردی.


ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە