richard_wright.jpg

‎ لە ساڵیادى کۆچى دوایى ئەو چیرۆکنوسەى بەرهەمەکانى بۆ ژیانى رەشپێستەکان تەرخانکردبوو

رۆژى 28/11/ پەنجاو نۆ ساڵ (59) بەسەر کۆچى دوایى چیرۆکنووس و شاعیرى ەمەریکى ریچار رایت تێپەڕى.

ریچار رایت لە رۆژى 28/11/1960 لە تەمەنى (52) ساڵى بە هۆى نەخۆشى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/9/1908 لە شارى روکسى ویلایەتى میسیسبى ئەمەریکا لە دایکبووە.

یەکێک بووە لە چیرۆکنووسە ڕەشپێستە بەتوانایانەی ئەمریکا، کە بەرهەمەکانی تەرخان کردبوو بۆ پیشاندانی ئەو ژیانە سەخت و نالەبارى هاوڕەگەزە پێستڕەشەکانی ئەمەریکا، کە لەژێر سایەی سیستم و نەریتێی سپی پێستە ڕەگەزپەرستە توندڕەوەکاندا بەسەریان دەبرد، بەتایبەت لەهەرێمەکانی خوارووی ئەو وڵاتە (دالاس، ئۆکلاهۆما، میسیسیپی، ئەلەباما، کارۆلاینا وئەرکەنساس)، لەبەر گرنگى و بایەخى چیرۆکەکانى چەند چیرۆکێکى بۆ سەر زمانى کوردى وەرگێردراون.


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە