Zhn.jpg

یەکەمین فێستیڤاڵ بۆ ژنە شاعیرەکانی کوردسان ئەنجامدرا

بە دروشمى ژن، ژیان دەنوسێتەوە، یەکەمین فێستیڤاڵ بۆ ژنە شاعیرەکانی کوردسان بەڕێوەچووە.

رۆژى یەکشەممە 1/12/2019 کاژێر (4)ى ئێوارە لە هۆڵی پێشەوا لە دیوانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لەشاری هەولێر، بە سەرپەرشتی وەزارەتی رۆشنبیری و ماڵی کتێب، بەشداری ژنانى هەر چوار پارچەی کوردستان یەکەمین فیستیڤاڵی شیعری ژنانی کوردستان لە ژێر ناونیشانی (ژن، ژیان دەنووسێتەوە) بەرێوەچوو.

سەرەتای فێستیڤاڵ بە بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان بە ژمارەیەکی ژنى ئەدیب و شاعی رو نووسەران دەستی پێکرد. دواتر هەریەک لە ژنە شاعێرە بەشداربووەکان کە ژمارەیان (81) شاعیر بوو بە خوێندنەوە پارچە شیعرێک بەشداریان لە فیستیڤاڵەکەدا کرد.

لەکۆتایشدا بە بەخشینەوەی ئەو کتێبە شیعریەی کە بەرهەمی سەرجەم ژنە شاعیرەکانی لەخۆگرتبوو فێستیڤاڵەکە کۆتایی پێهات.


ئەم بابەتە 82 جار خوێندراوەتەوە