لە شارى کۆیە کۆڕێکى شیعر خوێندنەوە بە ئامادەبونى ژمارەیەکى زۆر لە هەوادارانى شیعر و خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکانى کۆیە ئەنجامدرا.
رۆژى یەکەشەممە ١/ ١٢/ ٢٠١٩ کاژێر (3)ى پاشنیوەڕۆ لە هۆڵى سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە لقى زانکۆ و پەیمانگاکانى کۆیەى کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان بە هاوکارى سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە کۆڕێکی شیعر خوێندنەوەى بۆ شاعیری لاوی شارى کۆیە (ئاکام کەلھوڕی) لەژێر ناونیشانی (چی دەبوو تۆ نەبوویتایە؟!) ئەنجامدا.
لە دەسپێکى کۆڕەکەدا کورتەیەک لە ژیاننامەی شاعیر پێشکەشکرا، دواتر شاعیر چەند بەرھەمێکی بە ھاوکاری ژەنیاری لێھاتوو (کەیھان) پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە کۆتایی کۆڕەکەدا شاعیر واژووی لەسەر کتێبی (بەڵێ شێتم) کرد و کردییە دیاری و پێشکەشی خوێندکاران و ئامادەبووانی کرد.