Hawal.jpg

بایەخی بیبلیۆگرافیا لە ناوەندە ئەکادیمیەکاندا بەڕێوەدەچێت

لە شارى هەڵەبجە سيمنارێکى زانستى بۆ نوسەر و ئامادەکارى بیبلۆگرافیا (بوار نورەددین) ئەنجام دەدرێت.

وا بڕیارە رۆژى دووشەممە 2/12/2019 کاژێر (10)ى بەیانى لە هۆڵی سیمیناری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتى زانکۆى هەڵەبجە، کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت سیمینارێکى زانستى بۆ (بوار نورەددین) لەژێر ناونیشانی (بایەخی بیبلیۆگرافیا لە ناوەندە ئەکادیمیەکاندا) ئەنجام بدات.

بوار نوورەدین لە چەند دێرێکدا:

- ناوى تەواوى: بوار نوورەدین سابیر

- ساڵی 1962 لەشارۆچکەی قەڵادزێ‌ لەدایکبووە.

- سەرەتای هەشتاکان دەستی بەنووسین کردووە.

- لەساڵی 1987 لەشاخ یەکەم بەرهەمی بەناوی خوازراوی (کارا)، لەژمارە (3)ى گۆڤاری قەندیل بڵاوبۆتەوە.

- ساڵانی 2002- 2012 لەئینستیتیوتی کەلەپووری کوردکاری کردووە.

- چەند ساڵێک هاوکاری بنکەی ژین بووە.

- لەساڵى 2013 بووە بە بەرپرسی (ئەرشیڤی بڵاوکراوەکان)ی دەزگای چاپ وپەخشی سەردەم.

- ساڵانی 2014- 2018، ئیدیتۆری پڕۆژەی ئینسایکلۆپیدیای پارێزگای سلێمانی بووە.

- دەیان بابەت، لێکۆڵینەوەو بیبلیۆگرافیای تایبەتی بڵاوکردووەتەوە، کاری ئیدیت و پێداچوونەوەی بۆ زیاتر لە (100) کتێب کردووە.

- تاکو ئێستاکە (24) بەرهەمى چاپکراوى هەیە.

- دوو (2) بەرهەمى دیکەى کارى لەسەرکراون و ئامادەن بۆ چاپکردن.

- تاکو ئێستاکە (10) خەڵات وڕێزلێنانى پێبەخشراوە لەلایەن دەزگاکان ىحکومەت وناوەندە چاپەمەنى و کەسایەتییەکان.


ئەم بابەتە 98 جار خوێندراوەتەوە