لە مۆزەخانەی کریستیزی بەریتانی ئامادەکاری بۆ فرۆشتنی تابلۆیەکى ناوازەی مۆزارت دەکرێت.
بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ لە مۆزەخانەی کریستیزی بەریتانی ئامادەکاری بۆ فرۆشتنی تابلۆیەکى ناوازەی مۆزارتى موزیکیانى نەمساوى دەکرێت دەکرێت، کە نرخەکەى لە نێوان (800) هەزار بۆ (1.2) ملیۆن یۆرۆیە، کە دەکاتە (1.32) ملیۆن دۆلار.
تابلۆکە لەلایەن هونەرمەندی ئیتاڵی جیامبیتینۆ سینارۆلی کێشراوە، بە یەکێک لەو چوار تابلۆیە ئەژمار دەکرێت، کە مۆزارت خۆی لە ژیاندا بووە و لەسەرو بەندی سەرەتای تەمەنیدا.
ئێسترید سێنتر بەڕێوبەری بەشی هونەری کۆن لەمۆزەخانەی کریستینز وتی: تابلۆکە لە مانگى 1/1770 کێشراوە، ئەو کاتە مۆزارت تەمەنی (13) سیانزە ساڵان بووە.
مۆزارت لە چەند دێرێکدا:
- ناوى تەواوى: ڤۆڵفگانگ ئهمادیس مۆزارت (Wolfgang Amadeus Mozart).
- لە رۆژى 27/1/1756 لە شارى سالزبێرگ لە نەمسا لە دایکبووە.
- کارى هونەرى ئاوازدانەر و موزیکیان بووە و هەر دوو ئامێرى ئۆرگ و کەمانى ژەنیووە.
- کوڕی میوزیکژه‌نی به توانا (لیۆپۆڵد مۆتسارت)ه، دایکی ناوی ئانا ماریا بووە.
- هیچ برایەکى نەبوو تەنها خوشکێکى بەناوى (ماریا) هەبووە.
- به مۆزارت ناسراوه.
- ئیمپراتۆری نه‌مسا فرنسیی یه‌که‌م نازناوى (جادووگه‌ره بچکۆله‌که‌م)ى پێبەخشى بوو.
- له سه‌رانسه‌ری دنیا بە منداڵێکی به‌هره‌مه‌ند دهناوى دەرکرد.
- له ساڵى 1759 ئەو کاتەى ته‌مه‌نی (3) سێ ساڵ بووە، خێزانه‌که‌ی هه‌ستیان پێکردووه که توانای له موزیک‌دا هه‌یه.
- لە ساڵى 1760 له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا ئاوازی داناوه.
- لە ساڵى 1761 له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێکی زۆردا موزیکی ژهنیووە.
- زمانەکانى (ئیتاڵى، ئینگلیزى، فەڕەنسى، لاتینى و ئەڵمانى) زانیووە.
- لەگەڵ خێزانه‌که‌یدا چه‌ند گه‌شتێکیان به ناو ئه‌وروپادا ئەنجامداوە، که تێیدا ئه‌و و خوشکه‌که‌ی نمایشیان کردووه وەک دوو منداڵی جێگره‌وه. لێره‌وه نمایش‌کردنی کاره هونه‌رییه‌کانیان ده‌ستی پێ کرد.
- لە ساڵى 1762 له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا یه‌که‌م به‌رهه‌می خۆی بڵاوکردووه‌ته‌وه و به‌شێکی زۆری ئه‌وروپا گه‌ڕاوه بۆ ژه‌نینی میوزیک، له کۆرتی ماکسیمیلیانی سێیه‌م له باڤاریا، دواتریش له ڤیه‌ننا و پراگ. گه‌شتێکی کۆنسێرتی درێژ ده‌ستی پێ کرد، که ماوه‌ی سێ ساڵ و نیوی خایاند، خێزانه‌که له‌م ماوه‌یه‌دا ڕوویان کرده مونیک، مانهایم، پاریس، له‌نده‌ن، ده‌نهاخ، دواتر دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ پاریس و به ناو شاره‌کانی زیوریخ، دۆناوشنێن و مونیکدا گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان.
- لە ساڵى 1764 له ماوه‌ی ئه‌م گهشتەکەیدا لە شارى لەنەدەن، مۆزارت چه‌ند ژه‌نیارێکی ناسی و خۆی به کاره‌کانی ئاوازدانه‌رانی تر ناساند، یه‌کێک له کاریگه‌رییه گرنگه‌کان له‌سه‌ری یۆهان کریستیان باخ بوو.
- هه‌ر له منداڵیه‌وه توانیویه‌تی هه‌ردوو ئامێری پیانۆو که‌مان بژه‌نێت، هه‌روه‌ها ئاوازه‌کانی خۆی له‌به‌رده‌م ته‌ختی پاشایه‌تی ئه‌وروپادا نمایش کردووه.
- لە ساڵى 1773 له ته‌مه‌نی (17) ساڵیدا، وه‌ک ژه‌نیارێک کاری ده‌کرد بۆ پاشا له ساڵزبێرگ، به‌ڵام له‌م کاره بێزاربوو. ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی کۆچ بکات و به‌دوای کاری نوێ‌دا بگه‌ڕێت.
- لە ساڵى 1781 له‌کاتی سه‌ردانیدا بۆ شارى ڤیه‌ننا، له کاره‌که‌ی له ساڵزبێرگ ده‌رکرا. ئه‌و بڕیاریدا له پایته‌خت بمێنێته‌وه. له‌وێش ناوبانگی ده‌رکرد، به‌ڵام له‌ڕووی داراییه‌وه بوژانه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی.
- ناودارترین و ناسراوترین کاره‌کانی وه‌ک کنچێرتۆ، سیمفۆنی و ئۆپێراکانی له‌گه‌ڵ به‌شێک له مۆسیقای مردوو ناشتنه‌که‌ی، که به ته‌واونه‌کراوی به‌جێما به‌هۆی مردنیه‌وه، له کۆتاییه‌کانی ته‌مه‌نی له ڤیه‌ننادا به‌رهه‌مهێنراون.
- هۆکاری مردنه‌که‌ی به‌ته‌واوی نه‌زانراوه‌و کراوه به چیرۆک و خه‌یاڵ.
- له‌دوای خۆی، خێزانه‌که‌ی به ناوی کۆستانز مۆتسارت، له‌گه‌ڵ دوو منداڵی کوڕی به‌جێهێشت.
- ژماره‌ی پارچه موزیکه‌کانی (626) پارچه‌ی به‌رهه‌مهێناوه و زۆربه‌ی کاره‌کانی به پایه‌ی موزیکی سیمفۆنی، کنچێرتۆ، چامبه‌ر، ئۆپێراو کۆراڵ ناسراون.
- یه‌کێکه له به‌ناوبانگترین ژه‌نیارو ئاوازدانه‌ره کلاسیکییه‌کان و کاریگه‌رییه‌کی مه‌زنی کردووه‌ته سه‌ر هونه‌ری رۆژئاوایی.
- یۆسێف هایدنیش له‌باره‌ی مۆزارهوه ده‌ڵێت: (نه‌وه‌کانی دواڕۆژ هه‌رگیز به‌هره‌یه‌کی وا نابیننه‌وه تاکو (100) ساڵی تریش.
- له‌نێو ساڵانی ١٧٨٥ بۆ ١٧٨٧ به‌ناوبانگترین ئۆپێراکانی بڵاوبوویه‌وه.
- زۆر لێهاتوانه کاری میوزیکی بۆ هه‌موو فۆرمه جیاوازه‌کانی میوزیک نووسیوه و له دانانی میلۆدیدا زۆر به ئاگا و به سه‌لیقه بووه، کاری سۆناتا و کۆنشێرتۆی بۆ زۆرێک له‌و ئامێره میوزیکیانه نووسیوه، که له‌سه‌رده‌می خۆیدا هه‌بوون. له هه‌موو که‌شێکدا و له گشت شوێن و کاتێکدا توانای نووسینی میوزیکی هه‌بووه. له دانان و نووسینی موزیک‌دا زۆر خێرا و زیره‌ک بووه، بۆ نموونه بۆ نووسینی سیمفۆنی (36) ته‌نیا سێ ڕۆژ کاتی پێویست بووه.
- بە که‌سایه‌تییه‌کی ساده و کۆمه‌ڵایه‌تی ناسرابوو، هه‌میشه حه‌زی به پێکه‌نین و قسه‌ی خۆش کردووه و زۆر ئالووده‌ى شەراب خواردنه‌وه بوو.
- له هێندێ له پارچه میوزیکهکانیدا پشتی به میوزیکی فۆلکلۆر به‌ستووه و هێندێک جار بیری له‌وه کردووه‌ته‌وه موزیک بۆ خه‌ڵک بنووسێت، وه‌ک (فلووتی ئه‌فسوناوی)، که‌مترین جار پێداچونه‌وه‌ی بۆ کاره میوزیکییه‌کانی کردووه و هه‌ڵه له کاره‌کانیدا نابینرێت.
- لە سەرەتاکانى تەمەنیدا، ماوه‌یه‌ک له موزیک دوورکه‌وته‌وه و رووی کرده دڵداری و حه‌زی له کچی ئه‌کته‌رێکی هه‌ژار کرد، که ناوی (ئهلویزیا فیبه‌ر) بوو، ویستی بیخوازێت به‌ڵام باوکی ڕێی نه‌دا، بۆیه به دڵشکاوی نه‌مسای جێهێشت و ماوه‌یه‌ک له پاریس دانیشت و له‌وێ ڕووی کرده‌وه موزیک و گه‌لێک سه‌رکه‌وتنی هونه‌ری به ده‌ستهێنا. له‌دواییدا گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌که‌ی و چاوی به یاره‌که‌ی که‌وته‌وه، به‌ڵام هه‌ستی کرد جوانییه‌که‌ی جارانی نه‌ماوه و خۆشه‌ویستییه‌که‌یشی وەکو جارانى بۆى نەبوو، بۆیه دڵی به‌ره و خۆشه‌ویستی (کۆنستانزاوبیردا)ی خوشکه بچوکه‌که‌ی گۆڕی و داخوازی کرد و لە رۆژى 4/8/1782 ژیانى هاوسەرى لەگەلِیدا پێکهێنا و (6) منداڵیان بووە.
- لە رۆژى 6/9/1791 له‌کاتی نزیکبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م نمایشی ئۆپێراکه‌ی به ناوی (میهره‌بانیی تیته‌س) له شاری پراگ نه‌خۆش که‌وت، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام بوو له به‌رهه‌مهێنان و کارکردن هه‌ر وه‌ک جاران و ڕابه‌رایه‌تی یه‌که‌م نمایشی ئاوازی فلووتە ئه‌فسوناوییه‌که‌ی کرد له رۆژى 30/9/1791.
- لە رۆژى 20/11/1791 تووشى نەخۆشى و ئازارێکى زۆر بووە و له‌سه‌ر جێگه که‌وت و به‌ده‌ست ئازار و ئاوسان و ڕشانه‌وه ده‌یناڵاند.
- لە رۆژى 5/12/1791 کاژێر (1)ى شەو له ته‌مه‌نی (٣٥) ساڵى بە نەخۆشى رۆمانتیزم لە ماڵەکەى خۆى لە شارى ڤیەننا لە نەماس کۆچی دوایی کردووه.
- لە رۆژی به خاکسپاردنییدا ته‌نیا دوو کارمه‌ندی شاره‌وانی و ژنه‌که‌ی و سه‌گه‌که‌ی ئاماده بوون بۆ ناشتنی، بۆیه تا ئێستا که‌س نازانێت گۆڕەمەمەى له کوێیه.