F_Karkwk.jpg

باشترینەکانى فێستیڤاڵ دیاریکران

دواى ئەوەى رۆژى پێنجشەممە 28/11/2019 پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی نێودەوڵەتی خولی حسێن میسری بەسەرپەرشتی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری هونەری سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری هونەری کەرکوک و بە هاوکاری ناوەندی رێکخراوە دیموکراتیەکانی کەرکوک و گرووپی شانۆی هەوارەلە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو، بۆ ماوەى (3) سێ رۆژ فێستیڤاڵەکە بەردەوام بوو.

لە کۆتا رۆژى فێستیڤاڵدا هەر یەک لە باشترینەکانی ئەکتەری کچ و ئەکتەری کوڕ وبیرۆکەو بەرهەم خەڵاتیان پێدرا، لەسەرەتادا قەڵغانی ڕێز لەلایەن بنەماڵەی هونەرمەند حسێن مسری پێشکەشى ئامادەکارانى فێستیڤاڵ کرا، دواتریش خەڵاتەکانى دیکە بەم شێوەیە دابەشکرا:

خەڵاتى  باشترین ئەکتەری کچ بۆ (ژینۆ سەتیپ) لە شانۆیی کێ باوکمە.

خەڵاتى باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ (حسین ماڵتوس) لە شانۆیی مفەوەزعەبد.

خەڵاتی دووەم باشترین ئەکتەری کچ بۆ (ئیمان حەسەن).

خەڵاتی دووەم باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ (پشکۆ محەمد) لە شانۆیی مرۆڤی ئاڵتوونی.

خەڵاتی باشترین بیرۆکە بۆ (هونەر تاهیر) شانۆیی هیوا.

خەڵاتی دووەم باشترین بیرۆکە بۆ شانۆیی فەرشی سوور لە دەربەندیخان.

خەڵاتی باشترین بەرهەم بۆ شانۆیی باویلکە لە هەڵەبجە.

خەڵاتی دووەم باشترین بەرهەم بۆ شانۆی پوختەی نەوەکان.

خەڵاتی باشترین دەرهێنان بۆ شانۆی مطبره.

خەڵاتی دووەم باشترین دەرهێنان بۆ موسا لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەری بۆ هاندانی نەوەی نوێ بۆ بیتا.

خاڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەری بۆ ڕاویار هۆشیار.

لە کۆتایشدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بە گروپە بەژدارەکانی فێستیڤاڵ بەخشرا.


ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە