Zhanaral.jpg

پەیکەرێکى شایستەى بۆ دروستدەکرێت

لەپاى ئەو خزمەتە زۆرەی پێشکەش بە ئەدەبی کوردی کردووە، جگە لە دروستکردنى گۆڕیِکى شایستە، پەیکەرێکیشى بۆ دروستدەکرێت.

ساڵح بێچار شاعیرى کورد و سەرپەرشتیارى گشتیی مەراسیم و کارەکانى ژەنەڕاڵى پاییز بە سایتى گەلاوێژى راگەیاند، لەپاى ئەو خزمەتە زۆرەى ژەنەڕاڵى پایز پێشکەش بە ئەدەبی کوردی کردووە، جگە لە دروستکردنى گۆڕیِکى شایستە، پەیکەرێکیشى بۆ دروستدەکرێت.

هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوە کرد پەیکەرەکە لەسەر ئه‌رکى (د. تەها رەسوڵ) دەبێت و پەیکەرساز (چێنەر نزار) دروستی دەکات.

سەبارەت بە گۆڕەکەش وتى: "لەسەر وەسێتی شاعیر خۆی، من پێشنیارم کرد کە شێوەی گۆڕەکەى تایبەت و هونەریى بێت، بەجۆرێک کێلێکى گۆڕەکەی گەڵاى پاییز بێت و گۆڕەکەشى لە شێوەی کتێبدا بێت"، هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، کە پەیکەرساز (چێنەر نزار) هەمان کار ئەنجام دەدات و ئەم کارەیان بە هاوکارى پارێزگارى سلێمانى دەبێت.

لە کۆتایشدا (بێچار) وتى: "هەرچى پێویست بێت لە داهاتوودا بۆ ژەنەڕاڵى پاییز ئەنجامى دەدەین و ئەوانە دوا کار نابن".

بۆ زانیارى لەسەر ژیانى ژنەڕاڵى پایز کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 541 جار خوێندراوەتەوە