هونەرمەندى دورە وڵات ئەمەل سەعید کوردە نوێترین گۆرانی خۆی تۆمار دەکات.
بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ، هونەرمەندى کورد ئەمەل سەعید کوردە گۆرانى ئاهێک بۆ منداڵی لە ئاوازى (سەڵاح رەئوف) و شیعری (کاوە حسێن) تۆمار دەکات.
وڵاتى بەریتانیا و کوردستان شوێنى ئەنجامدانى کلیپى گۆرانیە نوێکەى ئەمەلە و هەریەکە لە وێنەگران (ئاسۆ حەسەن و سۆران سۆرانی) کارى وێنەگرتنى کلیپەکەیان ئەنجامداوە.
ئەمەل سەعید کوردە لە چەند دێرێکدا:
- لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
- لە ساڵانى نەوەدەکان سەدەى رابردوو دەستى بەکارى هونەرى کردووە.
- دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانییە.
- لە قۆناغی یەکەمی خوێندنی لە پەیمانگەدا چووەتە سەر تەختی شانۆ و کاری کردووە.
- لە زۆربەی کار و چالاکی و فێستیڤاڵەکانی پەیمانگە و یادی ئەنفال و هەڵەبجە و راپەرین و بۆنەکان بەشداریکردووە.
- لە سەرەتادا لەگەڵ کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی دەرکەوتووە.
- یەکەم گۆرانیی تایبەتى بۆ تیڤی بەناوی (دەریا) تۆمارکردووە.
- ساڵی 2004 رووی کردووەتە هەندەران و لە بەریتانیا دەژێت.
- خاوەنى بڕوانامەى بەکالۆریۆسە لە زانکۆى لەندەن بەناوی (بریقەیەکی کوردی لە موزیکی جازدا)، کە کلتووری کوردی و بیانی تێکەڵکردووە.
- چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبومى گۆرانى بڵاوکردۆتەوە.
- لە ئێستادا بەرهەمهێن و پێشکەشکاری بەرنامەی (مرواریەکانی غوربەت)ە لە لەندەن.