Shahban.jpg

هونەرمەندێکى میسرى کۆچى دوایى کرد

ئەمڕۆ سێشەممە گۆرانیبێژ و موزیکژەنی دیاریی میسری شەعبان عەبدولڕەحیم لە تەمەنی (62) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکانى هەواڵ لە میسر هەواڵى کۆچى دوایى (شەعبان عەبدولڕەحیم)یان بڵاوکردەوە، بەگوێرەی سەرچاوەکان شەعبان لەپڕ باری تەندروستیی تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام تەندروستیی خراپتر بووە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 3/12/2019 لە نەخۆشخانەی مەعادی سەربازی بەهۆى جەڵتەى دڵەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی سەرچاوەکانى هەواڵ، شەعبان دوو مانگ پێش ئێستا بەهۆی شکانی ئێسکی قاچ و پێیەکانی و حەوزی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، کە بەهۆی کەوتنی لە ماڵەکەیدا ڕوویداوە، دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک لە پڕ باری تەندروستیی تێکجووە و کۆچى دوایى کردووە.

هەر ئەمەڕۆش بە ئامادەبوانى ژمارەیەکى زۆر لە هەوادارانى بەخاکسپێردرا.

شەعبان عەبدولڕەحیم لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى خۆى (قاسم)ە، نازناوی خانەوادەکەی هەڵگرتووە (شەعبان)، هەر بەو ناوەش ناوبانگی هونەریی پەیداکردووە.

لە رۆژى 15/3/1957 لە گەڕەکى شەرابیەى شارى قاهیرە لە دایکبووە.

لە ساڵى 1980 تا ئەوکاتەى کۆچى دوایى کردووە بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

گۆرانى بۆ چەندین فیم و دراما و شانۆگەرى وتوە.

کۆتا ئاهەنگى کە ئەنجامى دابوو، لە شارى سعودیە بوو لەمساڵدا.

لە رۆژى 3/12/2019 لە تەمەنى (62) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە گەڕەکى مەعادى شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 94 جار خوێندراوەتەوە