Qazakan.jpg

چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆیی قەزاکانی شارى سلێمانی ئەنجامدەرێت

قەزاکانى بەشداربووى چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆیی قەزاکانی شارى سلێمانی و ئیدارەى گەرمیان دیاریکران.

وا بڕیارە لە رۆژى 18/12/2019 چوارەمین فێستیڤاڵی قەزاکان لە شاری چەمچەماڵ ئەنجام بدرێت و بۆ ماوەی (3) رۆژ بەردەوام بێت، پەیجی فەرمی چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆیی قەزاکانی سەربە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاندووە، کە دوای بینین و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ شانۆییانه‌ی به‌ده‌ست لیژنه‌ی باڵای چواره‌مین فێستیڤاڵی شانۆی قه‌زاکان له‌چه‌مچه‌ماڵ گه‌یشت، لیژنه‌یه‌کی (5) که‌سی له‌ هونه‌رمه‌ندان و شاره‌زایانی بواری شانۆ، به‌ وردی هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی شانۆدا بۆ به‌رهه‌مه‌کان کرد و بڕیاریاندا به‌رهه‌می ئه‌م شوێنانه‌ به‌شداری فێستیڤاڵ بکه‌ن ئەوانیش (چەمچەماڵ، کەلار، کفری، دەربەندیخان، خورماڵ، پیرەمەگروون و دوکان ) هەر یەکە لە گروپی شانۆکارانی شارەکانى (سەقز و مهاباد)یش وەک میوان لە پەراوێزی فێستیڤالدا بەرهەمەکانیان نمایشدەکرێن.

فێستیڤاڵی شانۆیی قەزاکانی شارى سلێمانی، فێستیڤاڵێکی تایبه‌ت به‌شانۆی هۆڵ (سته‌یج)ه‌ و ساڵانه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوکاری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و هونه‌رمه‌ندانی سنوره‌که‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، له‌ساڵانی (2011، 2012 و 2013) سێ خولی به‌ڕێوه‌چووە، بە ئەنجامدانى فێستیڤاڵى ئەمساڵ دەبێتە خولی چواره‌م.


ئەم بابەتە 182 جار خوێندراوەتەوە