Kamal_Mohammed.jpg

نوێترین ڤیدیۆکلیپی بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژى کورد کەمال محەمەد بەم نزیکانە نوێترین ڤیدیۆکلیپی بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژى کورد کەمال محەمەد لە ستۆری هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوێترین کاری هونەری خۆى کە ڤیدیۆ کلیپێکە بۆ گۆرانیەکى خۆى بڵاوکردەوە، بەپێى ستۆریەکە بێت کە خۆى نوسیوتى بەم زوانە ڤیدیۆ کلیپەکە بڵاودەکرێتەوە.

لە چواردێرى کورتیشدا هاتووە، کە کاری میکس و ماستەرینگ، لەگەڵ ئەڕێنج و میلۆدی لەلایەن (شادمیر نامۆ)وە بۆ کراوە.

وا بڕیاربوو دوا کارى هونەرى کەمال محەمەد بۆ ئەمساڵ، ئاهەنگێکى فراوان بێت لە وڵاتی بەریتانیا و چەند شوێنێکی تر، بەڵام کەمال محەمەد داواى لێبوردنى لە هەوەدارانى کرد، کە ئاهەنگى سەرى ساڵ ئەنجام نادات و بۆ کاتێکى نادیار چالاکییە هونەرییەکانى دوادەخات، بۆ ئەمەش لە  لاپەری تایبەتی خۆی لە تۆریی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە روونکردنەوێکدا رایگاند بوو: "وا بڕیار بو لە وڵاتی بەریتانیا و چەند شوێنێکی تر ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام بدەین، بەڵام بەهۆی ئەم دۆخەی ئێستای کوردستانی رۆژئاوا سەرجەم ئاهەنگەکان دوا دەخەین بۆ کاتێکی نادیار بە داوای لێبوردنەوە".

که‌مال محه‌مه‌د لە چەند دێرێکدا:

- لە ساڵى 1960 لە شارى سلێمانى  له‌ دایکبووە.

- لە ساڵانی هەشتاکانەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە.

- لە ئێستادا لە تاروگە ژیان بەسەر دەبات و لەکارە هونەرییەکانى بەردەوامە.

- خاوەنى چه‌ندین ئه‌لبووم گۆرانى و ڤیدیۆ کلیپە.


ئەم بابەتە 90 جار خوێندراوەتەوە