Mozart1.jpeg

مۆزارت، بەرهەمەکانى تاكو ئێستا بەنەمرى ماونەتەوە، کەچی بەبێ کەسى سەرى نایەوە

لە رۆژى 5/12/1791 مۆزارت (ڤۆڵفگانگ ئه‌مادیس مۆزارت - Wolfgang Amadeus Mozart)، ئاوازدانەر و موزیکیانى نەمساوى کاژێر (1)ى شەو له‌ ته‌مه‌نی (٣٥) ساڵى بە نەخۆشى رۆمانتیزم لە ماڵەکەى خۆى لە شارى ڤیەننا لە نەماس کۆچی دوایی کردووه‌، لە رۆژى 27/1/1756 لە شارى سالزبێرگ لە نەمسا لە دایکبووە، لە رۆژی به‌ خاکسپاردنییدا ته‌نیا دوو کارمه‌ندی شاره‌وانی و ژنه‌که‌ی و سه‌گه‌که‌ی ئاماده‌ بوون بۆ ناشتنی، بۆیه‌ تا ئێستا‌ که‌س نازانێت گۆڕەمەمەى له ‌کوێیه‌، ئیمپراتۆری نه‌مسا فرنسیی یه‌که‌م نازناوى (جادووگه‌ره‌ بچکۆله‌که‌م)ى پێبەخشى بوو، له‌ سه‌رانسه‌ری دنیا بە منداڵێکی به‌هره‌مه‌ند ده‌ناوى دەرکرد، له‌ ساڵى 1759 ئەو کاتەى ته‌مه‌نی (3) سێ ساڵ بووە، خێزانه‌که‌ی هه‌ستیان پێکردووه‌ که‌ توانای له‌ موزیکدا هه‌یه‌، لەگەڵ خێزانه‌که‌یدا چه‌ند گه‌شتێکیان به‌ ناو ئه‌وروپادا ئەنجامداوە، که‌ تێیدا ئه‌و و خوشکه‌که‌ی نمایشیان کردووه‌ وەک دوو منداڵی جێگره‌وه‌. لێره‌وه‌ نمایشکردنی کاره‌ هونه‌رییه‌کانیان ده‌ستی پێ کردووە، یه‌کێک بووە  له‌ به‌ناوبانگترین ژه‌نیارو ئاوازدانه‌ره‌ کلاسیکییه‌کان و کاریگه‌رییه‌کی مه‌زنی کردووه‌ته‌ سه‌ر هونه‌ری رۆژئاوایی.

بۆ خوێندنەوەى بەشێک لە ژیانى کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 162 جار خوێندراوەتەوە