Papwlay_azady.jpg

رۆمانى پەپولەی ئازادیی شیرین عەلەمهولی بڵاوکرایەوە

رۆمانی (پەپولەی ئازادیی شیرین عەلەمهولی)، کە باس باس لە تێکۆشانی شەهید شیرین عەلەمهولی لە زیندانەکانی دەوڵەتی ئێران دەکات بڵاوکرایەوە.

لە چەند رۆژى رابردوودا رۆمانی (پەپولەی ئازادیی شیرین عەلەمهولی)، کە لە لایەن (ئەحمەد بلۆکی) بە شێوەزاری کرمانجی ژووروو نووسراوە، (نەجیبە قەرەداغی)یش بۆ شێوەزاری سۆرانی وەرگێڕانی بۆ کردوە بڵاکرایەوە.

رۆمانەکە باس لە تێکۆشانی شەهید شیرین عەلەمهولی دەکات لە زیندانەکانی دەوڵەتی ئێران و چۆنیەتی مامەڵەی کاربەدەستانی زیندانەکان لەگەڵیدا. بەشی کۆتایی کتێبەکەش بە کۆمەڵێک وێنەی شەهید شیرین عەلەهولی نەخشێندراوە.

شیرین عەلەمهولی لە چەند دێرێکدا:

- لە رۆژی 2/6/1981 لە گوندی دیم قشڵاقی سەر بە شاری ماکۆی پارێزگای ورمێى رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە.

- لە مانگی 5ى 2008 لە شارى تاران لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکرا.

- لە ٢٥ رۆژی سەرەتای دەستگیرکردنیدا لە شوێنێکی نادیار بە توندوتیژترین شێوە ئەشکەنجەدراوە، پاشان نێردرا بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەوینی تاران، شەش مانگ دواتر گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی ئەو زیندانە.

- لە رۆژی 19/12/2009 دادگای شۆڕشی تاران بەتۆمەتی ئەندامبوونی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، سزای سێدارەی بەسەردا سەپاندووە.

- لە رۆژى 9/5/2010 لە زیندانی ئەوینی تاران سزای سێدارەکەی جێبەجێکراوە.


ئەم بابەتە 91 جار خوێندراوەتەوە