Kazm_sahir.jpg

بەهۆی دۆخی عێراق، کۆنسێرتەکەی هەڵوەشاندەوە

بەهۆی بارودۆخی ئێستای عێراق و بەردەوامیی خۆپێشاندانەکان، کازم ساهیر، هونەرمەندی گۆرانیبێژی عێراقی کۆنسێرتەکەى لە شاری ریازی پایتەختی سعوودیە هەڵوەشاندەوە.

وا بڕیاربوو لە 12/12/2019 کازم ساهیر، هونەرمەندی گۆرانیبێژی عێراقی کۆنسێرتێک لە شارى ریازی پایتەختی سعوودیە ئەنجامبدات، بەڵام  بەهۆی بارودۆخی ئێستای عێراق و بەردەوامیی خۆپێشاندانەکان کۆنسێرتەکەى هەڵوەشاندەوە و داوای لێبوردنیشی لە هەوادارانى خۆى لە وڵاتى سعودیە کرد.

بۆ ئەم مەبەستەش کازم ساهیر لە پۆستێکدا لە واڵى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک رایگەیاند، بەهۆی دۆخی ئێستای وڵاتەکەیەوە کۆنسێرتەکەی هەڵوەشاندۆتەوە، هەروەها داوای لێبوردنی لە هاندەرەکانی لە سعوودیە کردووە. لە هەمانکاتدا سوپاسی تێگەیشتنیان بۆ دۆخکە دەکات.

دوابەدواى خۆپیشاندانەکانى عێراق کازم ساهر، چەندین پۆست و ڤیدیۆی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردوونەتەوە و هاوسۆزیی خۆی بۆ داواکاریی خۆپێشاندەران نیشانداوە.

کازم ساهیر لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: کازم جەبار ئیبراهیم.

لە ئێستادا تەمەنى (62) ساڵە.

لە رۆژى 12/9/1965 لە شارى موسڵ لە دایکبووە.

گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرى عێراقییە.

ئامێرەکانى (گیتار، عود و پیانۆ) دەژەنێت.

لە ساڵى 1980 بۆ یەکەمجار بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

لە ساڵی ١٩٨٤ یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆى بەناوی داری زەیتوون (شجرە الزیتون) بڵاوکردۆتەوە.

نازناوی (باڵیۆزی گۆرانیی عێراقی) و (قەیسەری گۆرانیی عەربی) لێنراوە.

لەدوای ئەوەی  شیعرەکانی (نزار قەبانی) بۆ گۆرانییەکانی بەکارهێنا، ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.


ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە