Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 6/12

- لە رۆژى 6/12/1904 ئیف کۆرى (Ève Curie)، ژنە نوسەرى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 22/10/2007 لە تەمەنى (102) ساڵى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 6/12/1904 ئیف کۆرى (Ève Curie)، ژنە نوسەر و مزیکیانى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 22/10/2007 لە تەمەنى (102) ساڵى لە شارى نیۆیۆرک لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 6/12/1915 عەبد غەنى نەجدى، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 20/3/1980 لە تەمەنى (64) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 6/12/1931 زەکى مەروان، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى شانۆى تورکى لە شارى بورسە لە دایکبووە، لە رۆژى 24/9/1996 لە تەمەنى (64) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى ئزمیر کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 6/12/1935 هشام جعیت، نوسەر و مێژونوس و بیرمەندى تونسى لە تونس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/12/1942 پیتەر هاندکە (Peter Handke)، نوسەر و وەرگێڕى نەمساوى لە دایکبووە، لە ساڵى 2017 دکتۆراى فەخرى لە زانکۆى قەڵا وەرگرتووە، لە ساڵى 2019 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 6/12/1950 جو هیسایشى، ئاوازدانەرى یابانى لە شارى ناگاتۆ لە یابان لە دایکبووە، لە ساڵى 1974 بەىشداى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/12/1962 جنین تیرنر، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى لنکۆن پایتەختى ویلایەتى نبراسکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/12/1964 شریهان (شریهان ئەحمەد فەتاح)، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، ، لە ساڵى 1970 تاکو ساڵى 2002 بەىشداى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/12/1976 سەماح (سەماح محەمەد مەئمون)، ژنە ئەکتەرى سورى، کە کارە هونەریەکانى لە کوێت ئەنجام دەدات لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەىشداى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/12/1977 ئامینە (وەفا محەمەد نەسیر فەخرانى)، ژنە گۆرانیبێژ و ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/12/1984 معتەێم نەهار، ئەکتەرى سورى لە شارى ریاز لە سعودیە لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەىشداى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/12/1998 سیزار بالداکینى (César Baldaccini)، نیگارکێش و هەڵکۆڵى فەڕەنسى لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/1/1921 لە شارى مارسیلیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/12/2005 دانى ویلیامز، موزیکیان و ئاوازادانەرى ئەفریقیاى باشوور لە تەمەنى (63) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/1/1942 لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە