Darhenary_kurd.jpg

ئیمارات، دەرھێنەرێکی کورد خەڵاتی یەکەمی فیستیڤاڵی فیلمی بەدەستهێنا

دەرھێنەرێکی کورد، بە ناوی زانکۆی دھۆک بە بەڵگەفیلمێک بەشداریی فێستیڤاڵی فیلمی زانکۆکانی کرد، توانى لە شاری شاریقەی ئیمارات خەڵاتی یەکەمی بەڵگەفیلمی وەربگرێت.

لە رۆژى 5/12/2019 لە شاری شاریقەی ئیمارات، (رێبەر روشدی) دەرهێنەرى کورد لەگەڵ چەند مامۆستایەکی زانکۆی دھۆک، بە بەڵگەفیلمى (رێبەر روشدییە و چاڵێنج) بەشداریی فێستیڤاڵی فیلمی زانکۆکانی کرد و توانى خەڵاتی یەکەمی بەڵگەفیلمی وەربگرێت.

رێبەر روشدی وەکو نوێنەری زانکۆی دھۆک لە شاری شاریقە بەشداریی یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی زانکۆکانى کرد و توانی لەنێو (66) فیلمی (22) زانکۆی جیھاندا خەڵاتی یەکەمی بەڵگەفیلم وەربگرێت.


ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە