sharkhkhan.jpg

شارۆخان، بە کارێکی کۆمیدی دەگەڕێتەوە

ئەکتەری بەناوبانگی بۆلیود شارۆخان تەمەن (54) ساڵ، ئەمجارەیان دەیەوێت بینەرەکانی بخاتە پێکەنین و ئاکشن و کۆمیدیا ئاوێتە بکات.

ماوەیەکی زۆرە شارۆخان پشوودەدات هیچ کارێکی نوێی نییە، بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی Mumbai mirror بەمزوانە شارۆخان فیلمێکی سینەمایی نوێ بەرهەمدەهێنێت لە دەرهێنان و سیناریۆی ڕان نیدامۆور و کریشنا دی.

لە ئێستادا ڕێککەوتنامەکان واژۆکراوە و چیرۆکەکە بەشێوەیەکی کۆمیدی و ئاکشن ئامادەکراوە، بەڵام رۆڵی شارۆخان تەواو جیاواز دەبێت لە ڕۆڵەکانی پێشووی و بەمنزیکانە کاری وێنەگرتن دەست پێدەکات.

شا رۆخان (Shah Rukh Khan) لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 2/11/1965 لە شارى نیودلهى لە هیندستان لە دایکبووە.

لە ئێستادا تەمەنى (54) ساڵە.

سینەماکار و ئەکتەر و گۆرانیبێژى هیندییە.

لە کۆتایى هەشتاکاندا لە بوارى نواندندا ناوباگى زۆرى پەیدا کردوو بوو بەیەکێک لە ئەستێرەکانى بۆلیود.


ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە