xwanekirwt.jpg

شێرزاد هەینى، رۆمانى خوانێکى رووت دەکات بە کوردى

لە درێژەى ئەو زنجیرە کتێبانەى چاپى دەکات، ناوەندى رەهەند بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە رۆمانى خوانێکى رووت رۆماننوس و شاعیرى عێراقى چاپدەکات.

وا بڕیارە بەمزوانە رۆمانى خوانێکى رووت لە نوسینى عەلى بەدر، کە لە لایەن نوسەر و وەرگێڕى کورد شێرزاد هەینى وەرگێڕدراوەتە سەر زمانى کوردى چاپبکرێت و بڵاوبکرێتەوە.

وەرگێڕى رۆمانەکە لە چەند دێرێکدا:

ناو: شێرزاد هەینى

پیشە: رۆماننوس، نوسەر، وەرگێڕ.

لە ساڵی 1955 لە شارى هەولێر لە دایکبووە.

بەشی رووپێویى لە ئامۆژگەی تەکنەلۆژیای بەغدا تەواوکردووە.

دواى تەواوکردنى خوێندن لە لە شارەوانی هەولێر دامەزراوە.

خاوەنى شەش منداڵە.

لە ئێستادا لە شارەکانى هەولێر و ستۆکهۆل دەژێت.


ئەم بابەتە 83 جار خوێندراوەتەوە