Kteb.jpg

دهۆک، پێشانگایەکى کتێب کرایەوە

لە زانکۆى دهۆک حەوتەمین پێشانگاى کتێب کرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 9/12/2019 کاژێر (9)ى بەیانى لە زانکۆى دهۆک، حەوتەمین پێشانگاى کتێب کرایەوە. کە زیاتر لە (6000) شەش هەزار ناونیشانى کتێب بە زمانەکانى کوردى، عەرەبى و ئینگلیزى لە خۆدەگرێت و (12) ناوەندى چاپ و بڵاوکردنەوەى کتێب لەشارى دهۆک، هەروەها ناوەندەکانى چاپ و بڵاوکردنەوە لە شارەکانى هەولێر و سلێمانیش تیایدا بەشدارن.

وا بڕیارە پێشانگاکە (6) شەش رۆژ بەردەوام بێت و رۆژانە لە کاژێر (9)ى بەیانى تاکو (6)ى شێوارە بەڕووى مێوانان و خوێنەارن کراوەبێت، دەشکان بە ڕێژەى 10% تاکو 30% بۆ نرخى کتێبەکان دیاریکراوە.


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە