1084.jpg

مۆزە ١٢٠ هەزار دۆلارییەکە خورا

 

 

 

بەرهەمێکی هونەری، کە مۆزێک بوو و بە تیپ بە دیوارێکەوە نووسێنرابوو و بە بەهای ١٢٠ هەزار دۆلار فرۆشرابوو، لە لایەن هونەرمەندێکی دیکەوە خورا.

 

ماریزیۆ کاتلان هونەرمەندی ئیتاڵی کە خاوەنی بەرهەمە هونەرییەکەیە، مۆزەکەی ناو نابوو "کۆمیدییەن". ئەو بەرهەمەکەی لە پێشانگەیەکدا لە میامی نمایش کردبوو. بەڵام دەیڤد داتۆنا هونەرمەندی ئەمەریکی، مۆزەکەی لە دیوارەکە کردەوە و خواردی.

 

داتۆنا پاشان لە ئینستاگرام نووسیی: "من ئاشقی کارە هونەرییەکەی ماریزیۆم. بەڕاستی ئاشقی ئەوەم کە بە دیوارەکەوەی نووساندبوو. زۆر بەتام بوو."

 

بڵاوبوونەوەی هەواڵی فرۆشی ئەم بەرهەمە سادەیە بە ١٢٠ هەزار دۆلار، بووە هۆی ئەوەی زۆرێک بۆ وێنەگرتن بچنە مۆزەخانەی میامی و وێنەی لەگەڵدا بگرن.

 

بەڕێوەبەرانی مۆزەخانەکە سەرەتا زۆر تووڕە بوون، بەڵام پاشان لە بری ئەو مۆزە، مۆزێکی تریان هەڵواسی و پۆلیسیش بۆ چاودێریی بەرهەمە هونەرییەکە تەرخان کرا.

 

ماریزیۆ کاتلان لە سەرەتای ئەمساڵدا، بە هۆی بەرهەمێکی دیکەوە ناوبانگی دەکرد. ئەویش دروستکردنی تەوالێتێک بوو لە زێڕ، کە لە پێشانگەیەکدا لە بەریتانیا دزرا.


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە