Hawal.jpg

هونەرمەندێک بیرەوەرییەکانى لە تەیراوە دەکات بە کتێب

هونەرمەندێکى شارى هەولێر بیرەوەرییەکانى خۆى چاپدەکات و ناوى کتێبەکە دەنێت تەیراوە هەر بە پیاسە.

وا بڕیارە هونەرمەندى کورد (زاهیر عەبدوڵڵا) بیرەوەرییەکانی خۆى لەسەرەتای منداڵیەوە تا یەکەم رۆژی راپەڕینی ساڵى 1991 چاپ بکات.

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ کە دەست سایتى گەلاوێژ کەوتووە ناوى کتێبەکە (تەیراوە هەر بە پیاسە)یە و (456) لاپەڕەیە.

واش بڕیارە رۆژى پێنجشەممە 12/12/2019 لە لە هۆڵی یەکێتی نوسەرانی کورد لە شارى هەولێر کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمەى بۆ ئەنجام بدرێت.


ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە